یەکەم بەشداری ئێران وەک ئەندامی فەرمی لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی شانگهای
سەرپەرەشتیاری سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران بۆ یەکەم جارە وەک ئەندامی فەرمی بەشداری کۆبوونەوەی شانگهای دەبێ وتیشی کە لەو کۆبونەوەدا باسەکانی شەهید سەیدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبووی وڵات لەنێو کۆبوونەوی سەرۆک وەزیران دا پێوشوێن دەگرێ.
"محمد موخبیر" بەرلە بەڕێبوونی بەرەو قەزاقستان بەئامانجی بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای لە ئاستانە وتی: یەکێک لە سەرکەوتنە گەرورەکانی سەرۆک کۆماری شەهید لەبواری دیپلۆماسی و ئەندامەتی لەو ڕێکخراوەداو باسی بریکس و بازرگانی ئازادی ئورئاسیا بووکە بەرهەم هات و ئەمڕۆ ئێران لەو دەسکەوتانە بەتەواوی بەهرەمەندە کە هیوادارم چالاکانی ئابوری وڵات بتوانن لەو دەرفەتە دەگمەنە کە پێک هاتوە ئەوپەڕی کەڵک وەربگرن.
سەرپەرەشتیاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە کۆبوونەوەی شانگهای کە لە قەزاقستان بەڕێوە دەچێ ئیڕان بۆیەکەم جارە کە وەک ئەندامی فەرمی و هەمیشەیی بەشداری دەکاو ئەوەش بارودۆخێکی زۆر گرینگە چونکە سەرۆکانێکی مەزن بەشداری ئەوڤ کۆبوونەوەن.
ئێران لە میانەی ٢٣هەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بە میوانداری هیندستان وەک ئەندامی هەمیشەیی دەستنیشان کرا.