ته‌مووز 05, 2024 08:46 Asia/Tehran

ئەمڕۆ چەند چرکە لەدوای دەسپێکی دەنگوەرگرتن لە قۆناغی دووهەمی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوونی لەسەر یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگوەرگرتن دەنگی خۆی خستە سندوقەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا هولعوزما خامنەیی بەسەردانی لە حسینیەی ئیمام خومەینی تاران دەنگی خۆی لە چواردەهەمین خولی سەرۆکایەتی خستە سندوقی دەنگدانەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەدوای دەنگدانەکەی لە گوتارێکی نوێ دا فەرمووی ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشەو ڕۆژی بەشدارو ئامادەبوونی خەڵکە لە هەڵبژاردن داو چالاکبونی بەشداریان لە پرسێکی سیاسی گرینگی وڵات دایە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی بیستوومە ئەمجارەیان هۆگری خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن زۆرتر بوەو ئەو بابەتەش جێگەی دڵخۆشیە کە خەڵکی ئازیز دەنگ بدەن و باشترین هەڵبژێرن.

لەم قۆناغەدا خەڵک دەبێ بە هیمەتی زۆرتر بەتەمای خوا سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێرن و ئینشائەڵڵا کە خوا گەل بپارێزێ و وڵاتیش ئاوەدان بکا.

سەرپەیڤ