ته‌مووز 05, 2024 07:50 Asia/Tehran

بەرپرسی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مینۆمێنتی شەهید حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی شەهید، لەبەردەرکی بینای بەشی دەرەوەسنوری ئەو ڕێکخراوە وتی: شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هەوڵ و گرینگی دەدا بە، بەهیزکردنی ڕیبازی پەیامی شۆڕش و ڕابوونی ئیسلامی.

ئەمڕۆ لەمیانەی ڕێوڕەسمێک و بە بەشداری بەرپرسی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران و بنەماڵەی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، پەردە لادرا لەسەر مێنۆمێنتی ئەو شەهیدە بەنرخە.

دوکتۆر پەیمان جیبلی بەرپرسی ڕێکخراوی ڕادیۆ ئەو شەهیدە باڵایە تەلەفزیۆنی ئێران، لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای ئاماژە بە هەوڵی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبواری خۆڕاگری وتی کە بەڕێزی وەک دیپلۆماتێکی پایەبەرز لەسەردەمی ڕابوونی ئیسلامی و لە باکوری ئەفریقا گرینگی دەدا بە ڕێبازی پەیامی شۆڕش و ڕابوونی ئیسلامی. 

جیبێلی فیستڤاڵی نێودەوڵەتی میدیایی سوبحی بەئاکامی هەوڵ و ڕوانگەی شۆڕشگێرانەی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەئاراستەی لایەنگری لە بەرەی بەربڵاوی میدیا زانی و پێداگری کرد کە ئەگە بەرەی خۆڕاگری لەئەمڕۆدا هێزمەندە ئاکامی چالاکیە ماندویی نەناسیەکەی ئەو شەهیدە پایەبەرزەیە.

ئەحمەد نەورۆزی جێگری بەشی دەرەوەسنوری ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران"یش وێڕای ئاماژە بە تایبەتمەندیەکانی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەو شەهیدە پایەبەرزە هەوڵی دا تاکوو ئاڵای هێزمەندی ئێران شەکاوە بکا.

سەرپەیڤ