ته‌مووز 06, 2024 20:47 Asia/Tehran

پاش سەرکەوتنی "مەسعود پزشکیان" بە زۆرینەی دەنگ لە دووەمین قۆناخی چواردەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی، کاربەدەستانی ولاتانی جۆربەجۆر بەناردنی پەیامی جیاجیا، پیرۆزباییان لەناوبراو کرد.

سەرۆکان وبەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لەوان، "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆمااری ڕووسیا، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان، وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا، "ئیلهام عەلی یێف"ی سە رۆک کۆماری ئازەربایجان، "عەبدولـلەتیف رەشید"ی سەرۆک کۆماری عێراق، "عەممار حەکیم"، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێڕاق، "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، "بەشاار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا، پاشای عوممان، "لۆکاشێنکۆ" سەرۆک کۆماری بلارووس، "ئیمام عەلی رەحمان" سەرۆک کۆماری تاجیکستان، میری کوەیت، ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و چەندین بەرپرس و سەرۆکی دیکە لە پەیامی جیاجیادا، سەرکەوتنی "مەسعود پزشکیان" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان لە ناوبراو پیرۆزبایی کرد.

هەروەها "جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین، "حەمەد بێن عیسا ئالی خەلیفە"، پاشای بەحرەین، "نیکۆل پاشینیان" سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق، "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە پەیامی جیاجیادا هەڵبژێردرانی مەسعود پزشکیان وەک سەرۆک کۆماری ئێرانیان پیرۆزبایی وت.

لە پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هاتووە: "بەهیوای ئەوەی هاواهەنگیی نێوان دوولایەن بەپێی بنەمای مافی دراوسێتی و ڕێزگرتن و بەرژەوەندییە بەرامبەرەکان زیاترپەرەی پێ بدرێ".

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی خۆیدا جەختی کردووە، ئێران، دراوسێیەکی گرینگە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە پەیامێک ڕوو لە "مەسعود پزشکیان" نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: پیرۆزبایی دەکەین لە بەڕێز مەسعود پزشکیان، بەبۆنەی هەڵبژێردرانی وەک سەرۆک کۆماری ئێران وبەدڵ، چاوەڕوانی پەرەی پەیوەندیی دۆستانەی لەمێژینەو درێژەی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ تارانین.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور، سەرۆک کۆماری سربستان، سەرۆک کۆماری بلاڕووس، "شەوکەت میرزیایێف" سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، "محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئالی نەهیان" سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، "هەیسەم بن تارق" پاشای عوممان، میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەر و سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان بەناردنی پەیام بۆ پزشکیان وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، هۆگرییان دەربڕی بەرامبەر پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەبوارگەلی جیاجیادا.

سەرپەیڤ