ته‌مووز 07, 2024 10:32 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری؛ "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران ئێوارەی دوێنێ شەممە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی دیداری کرد. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا بە پیرۆزبایی کردنەوەی سەرکەوتنی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە لە دەسخستنی دەنگی زۆرینەدا و خۆشحاڵی دەربڕین لە زیاتر بوونی بەشداریی خەڵک لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا، هیوای خواست سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە بە کەڵک وەرگرتن لە توانا و پوتانسییەلی جەماوەری و پوتانسییەلی بەرفراوانی دیکەی وڵاتەکەمان لە پێناو بەرەوپێشبردن و ئاوەدانیی هەنگاو هەڵگرێ.

لە دووەم قۆناغی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێراندا، بەڕێز "مەسعوود پزشکیان" لە سەرجەم ٣٠ ملوێن و ٥٣٠ هەزار و ١٥٧ دەنگ، توانی بە بە دەسهێنانی ١٦ ملوێن و ٣٨٤ هەزار و ٤٠٣ دەنگ، ببێ بە نۆهەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران. 

سەرپەیڤ