هەڵکشانی ٢٧%ی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی
بەرپرسی نووسینگەی ڕاوێژی بازرگانیی ئێران لە عێراق وتی: ڕادەی هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی دەسپێکی ساڵی ١٤٠٣ بە نزیکەی ٢٧% گەشەپێدران، لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ١٤٠٢ ، گەیشتە نزیکەی ٣ ملیار دۆلار.
فەرزاد پیلتەن وتیشی: گرینگترین شتومەکی هەناردەیی ئێران بۆ عێراق بریتی بووە لە گازی سرووشتی، شیشی ئاسن و پۆڵا، سێوی تازە، شمشی ئاسنین و پۆڵایین.
ڕاوێژکاریی سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی گەشیی بازرگانیی ئێران و نوێنەری تایبەتی بازرگانیی ئێران لە عێراق هەروەها ئاماژەی دایە ئەوەی کە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵەی هەتاویدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقەوە بایی نزیکەی سەد و حەوت ملوێن دۆلار شتومەکی هاوردە کردووە.
محەمەد ڕزوانیفەر جێگری وەزیری ئابووری و سەرۆکی گشتیی گومرکی ئێرانیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کێشی هەناردەی نانەوتیی ئێران بۆ عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەشت پۆینت سی و حەوت ملوێن تۆن بووە کە لە چاو هەر ئەو ماوەی ساڵی رابردوو شەش و نیو لە سەد زیادی کردووە.