ته‌مووز 08, 2024 11:45 Asia/Tehran

دوابەدوای بانگەشە بێ بنەماکانی یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی دژ بە ئێران، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی بەڕێ کردووە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە.

لەم نامەیەی ڕوو لە ئەنجومەنی ئاسایشدا ئەمیرسەعید ئیرەوانی بە تووندی تۆمەتە ناحەق و بێ بنەماکانی دژ بە مافی سەروەری و یەکپارجەیی ئێرانی کە لە بڕگەی ١١ی بەیاننامەکەی یەکێتیی وڵاتانی عەرەبیدا هاتۆتە ئاراوە، ئیدانە کردووە و ئەو بانگەشانەی ڕەت کردۆتەوە و بە خۆوەردانی ئاشکرا و نادادوەرانە لە کاروباری ناوخۆیی ئێرانی وەسف کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها دەکارهێنرانی ناوی ساختە بۆ کەنداوی فارس لە بڕگەکانی ١١ و ١٦ی ئەو بەیاننامەیەی بە تووندی شەرمەزار کردووە و بە کردەوەیەکی نادرووست و قەبووڵنەکراو وەسفی کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرتووە کە خەلیجی فارس تەنیا ناوی یاسایی و جێبڕوای جوگرافییایە بۆ ئەم مەڵبەندە ئاوییە کە لە سەردەمی کەوناراوە تا بە ئێستا بەکارهێنراوە. 

سەرپەیڤ