کەنعانی: ئێران هەوڵ بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی کلتووری لەگەڵ ڕووسیا دەدات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە کاتی سەردانی لە ژووری زمان و کلتووری ئێران لە زانکۆی زمانناسیی مۆسکۆ بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە یەکێک لە باشترین قۆناغەکانیدایە، وتی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی پێوەندیی نێوان خەڵک لە بتەوبوونی پێوەندییەکاندا، لەم ئاراستەیەدا هەوڵ دەدەین هاوکارییە فەرهەنگییەکانمان لەگەڵ فدراسیۆنی ڕووسیا پەرە پێ بدەین.
ناسر کەنعانی کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بریکس سەردانی ڕووسیای کردووە، لە کاتی سەردانی لە ناوەندی زمان و کلتووری ئێران لە زانکۆی زماننانسیی مۆسکۆ و دیدار لەگەڵ ئێلێکساندر پالیشۆک بەڕێوەبەری ئەم ناوەندە و ئێرانناسی ڕووس، بە ئاماژە بەوەی پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە سەردەمی گەشانەوە و بەرەپێشچوونی خۆیدایە، وتی: هاوکاریی زانستی، زانکۆیی و کلتووریی نێوان دوو وڵاتیش هاوکات و هەواهەنگ لەگەڵ پێوەندی سیاسی، ئابووری و بازرگانی دەبێ پەرە بستێنێ، هەر بۆیە بۆ ئێمە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەرەپێدانی هاوکاریی کلتووری لەگەڵ فدراسیۆنی ڕووسیا گەلێک گرینگە و هەوڵ دەدەین یارمەتیی وەزارەتخانەکان و ناوەندە کلتوورییەکانی دوو وڵات بدەین بۆ ئەوەی بتوانن پێوەندییەکانیان پەرە پێ بدەن.
ئێلێکساندر پالیشۆک مامۆستای باڵای زمانی فارسی گرووپی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکانی کۆلیژی وەرگێڕانی زانکۆی زماننناسی مۆسکۆ و بەڕێوەبەری ژووری زمان و کلتووری ئێرانیش لەم دیدارەدا وتی: پێشینەی فێرکردنی زمانی فارسی لە زانکۆی زمانناسی مۆسکۆ دەگەڕێتەوە بۆ بیست ساڵ لەمەوبەر، ئێستا حەوت مامۆستا لێرە خوێندکاران فێری زمانی فارسی دەکەن.