ته‌مووز 18, 2024 13:42 Asia/Tehran

"محەممەد بن سەلمان"ی شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سەعودی و "مەسعود پزشکیان"ی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەلەفۆن وتووێژیان کردو پێیان داگرت لەسەر گرینگایەتی پەرەی هاوکاریی نێوان تاران و ریاز.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان (واس)؛ "محەممەد بن سەلمان"ی شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "مەسعود پزشکیان" وتووێژی کردو لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بن سەلمان، سەرکەوتنی دوکتور پزشکیان لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانی لە ناوبراو پیرۆزبایی کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دوولایەن هەروەها پەسنی پێشکەوتن لە ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئێران وعەرەبستانیان دا لە بواری جۆربەجۆردا. بن سەلمان و پزشکیان لە درێژەی ئاخاوتنەکەیاندا، جەختیان کرد لەسەر گرینگیی پەرەی هاوکاریی نێوان تاران و ریاز.

شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سەعودی پێشتریش لە پەیامێک بۆ پزشکیان، سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانی پیرۆزبایی وتبوو و پێی داگرتبوو؛ ریاز، خوازیاری پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و دوو نەتەوەیە، ئەو پەیوەندییانەی لە ئاراستەی خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دایە.

سەرپەیڤ