کەنعانی: ناوچە، پێویستی بەهاوکاریی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا هەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کیشوەری ئاسیا، پێویستیی بە هاوکاری و هاوبەشیی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا هەیە.
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیمانە لەگەڵ تەلەفزیۆنی "ڕاشا تودەی" ی ڕووسیا بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی تازەی ئێرانیش درێژە دەدا بە پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە، وتی: هاوکارییە ئابورییەکانی ئێران و ڕووسیا بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی ترۆریزم لە سەردەمی حکومەتی چواردەیەمی ئێرانیش بەردەوام دەکرێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاسیا، پێویستیی بەهاوکاریی و هاوبەشیی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا هەیە، وتی کە دوو وڵات سورن لەسەر درێژەدان بە هاریکارییەکان.
کەنعانی وێڕای ئاماژە بە ئەندامەتی ئێران و ڕووسیا لە بریکس و سەرۆکایەتی ئێستای ڕووسیا لەو گرووپەشدا، وتی: بریکس، چەندلایەنخوازیی لەبری یەکلایەنخوازیی برەوپێ دەدا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە دۆلار وەک ئامرازێک بۆ زاڵبوونی یەکلایەنخوازیی کەڵک وەردەگرێ، سەپێندرانی بایکۆتی زاڵمانەو یەکلایەنەی ئەمریکای بە پێشێلکەری ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی.