ته‌مووز 28, 2024 12:30 Asia/Tehran

ڕێ و ڕەسمی جێبەجێ کردن و پێدانی حوکمی چواردەیەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسبەکارکردنی فەرمیی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ژمارێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومی و سەربازی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوەچوو.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حوکمێکدا، بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەموو ئەو کەسانەی لە خوڵقاندنی ئەم شانازییەدا دەوریان گێڕاوە، بە پەیڕەوی لە گەلی مەزنی ئێران، دەنگی ئەو گەلەی بۆ کەسایەتیی شارەزا، راستبێژ، زانا و جێبڕوای خەڵکی ئێرانی بۆ جەنابی مەسعود پزشکیان جێبەجێ کرد و ئەو بەڕێزەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسنیشان کرد. 

حوکمەکەی هەڵبژێردراوی گەلی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری بە پێی بڕگەی ٩ی مادەی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی، لە لایەن سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامییەوە خوێندرایەوە.

چواردەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، پاش خولی بەنیوەماوی سەرۆک کۆماری شەهید، یەکێک لە شانازییەکانی گەلی ئێران و نیشانەی سەقامگیریی حکومەتی کۆماری ئیسلامی و زاڵبوونی کەشی عەقڵانییەت و پێگەیشتوویی بە سەر گۆڕەپانی ساسیی ئێرانە. 

لە قۆناغی دووەمی خولی چواردەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێراندا کە هەینی پێنجەمی ژولای بەڕێوەچوو، مەسعوود پزشکیان بە دەسخستنی زیاتر لە ١٦ ملوێن دەنگ بوو بە چواردەیەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی گەلی ئێران. 

سەرپەیڤ