ته‌مووز 30, 2024 17:06 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە پەسندانەوەی ئازایەتی و جوامێریی خەڵکی مەزڵووم و لێهاتووی غەززە وتی: ئەمڕۆ بەرزترین ئاڵای ئیسلام بە دەستی خەڵکی غەززەوەیە.

حەزرەتی ئایەتووڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە لە دیداری "ئیسماعیل هەنییە"ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و "زیاد نەخالە"ی سکرتێری گشتیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە پەسندانەوەی بەرخۆدانی کەموێنەی خەڵکی مەزڵوومی غەززە، پێیداگرت: ئەمڕۆ بەرزترین ئاڵای ئیسلام بە دەستی گەلی فەلەستین و خەڵکی غەززەوەیە و بە بەرەکەتی ئەم بەرخۆدانەیە کە بوار خۆش بووە بۆ برەوپێدانی زیاتر و بەربڵاوتری ئیسلام. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی پێیداگرت: هۆکاری سەرەکیی مەزنایەتی و شکۆی خۆڕاگری، خەڵکی غەززە و دانیشتووانی لێواری ڕۆژاوان  و هیوادارین گەلی فەلەستین و هێزەکانی خۆڕاگری بکەونە بەر ڕێژنەی یارمەتی و داکۆکیی و بەشارەتی ئیلاهی. ئیسماعیل هەنییەیش لەو دیدارەدا وتی: لە سێسەدەمین ڕۆژی شەڕی غەززەدا خۆڕاگری گەیشتووە بە قۆناغێکی هەستیار و مێژوویی کە لەم قۆناغەدا دەبێ خەڵکی فەلەستین و هێزەکانی خۆڕاگری قارەمانێتی و سەرکەوتووبوونی خۆیان بچەسپێنن.

سکرتێری گشتیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش وتی: پێکەوە ئامادەبوونی ڕێبەرانی حەماس و جەهادی ئیسلامی لە تاران، نیشانەیەکی هێماییە لە یەکێتی و یەکگرتوویی خۆڕاگری لە فەلەستیندا و بە بەرەکەتی ئەم یەکێتییە، هەواهەنگی و هاوکاری لە نێوان بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەیش لە بانترین و باشترین ئاستی خۆیدایە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە دیداری "نیکۆل پاشینیان" سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان و شاندی هاوڕێی فەرمووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگای زەنگزوور بە زیانی ئەرمەنستان دەزانێ و ئێستایش هەر پێداگرە لەسەر ئەو هەڵوێستەی خۆی. سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانیش لەم دیدارەدا بە خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بە ڕوولەپەرەبوونی پێوەندییەکانی دوو وڵات، وتی: ئەرمەنستان بە جاران رایگەیاندووە کە ناچێتە ژێر باری هیچ ڕێگایەکی واوەناوچەیی لە نێو خاکی خۆیدا. سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پێوەندییەکانی تاران و ئیرەوانی بە ستراتژیک وەسف کرد و بە پێشوازی لە پەرەسەندنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە ڕوولەگەشەیەی بە گەلێک گرینگ زانی. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری "ئیمامعەلی ڕەحمان"ی سەرۆک کۆماری تاجیکستان پێیداگرت لە سەر پێویستیی هاوکاریی نێوان ئێران و تاجیکستان بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری زمانی فارسی. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵی سەرۆک کۆماری تاجیکستان بۆ پەرەپیدانی زمانی فارسی هیوای خواست کە خەتی کۆن و کەونارایی فارسیش لە تاجیکستان برەوی پێ بدرێ. 

سەرپەیڤ