ئەنساروڵڵای یەمەن:
تیرۆری شەهید هەنیە پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بایاننامەیەک تیرۆری شەهید هەنیەی پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتیەکان وەسف کرد.
لە ئەلمەیادین، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تیرۆری برا و فەرماندەی گیانفیدا، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی جەنایەتی تیرۆریستی و پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: دوکتور ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و یەکێک لە پاسەوانەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە تاران شەهید بوون
دەقی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە:
لەگەڵ سەرەخۆشی لە نەتەوەی قارەمانی فەلەستین و نەتەوەی ئیسلامی و تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری و نەتەوەی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە شوێنی نیشتەجێبوونی دوکتور ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی ئیسلامی بەرخۆدانی حەماس، لە تاران لێیدرا و دوابەدوای ئەم ڕووداوە، خۆی و یەکێک لە پاسەوانەکانی شەهید بوون.