حزبوڵڵای لوبنان: ئیسماعیل هەنیە فەرماندەیەکی گەورە و ڕاستگۆ بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429947-حزبوڵڵای_لوبنان_ئیسماعیل_هەنیە_فەرماندەیەکی_گەورە_و_ڕاستگۆ_بوو
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهادەتی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 31, 2024 07:59 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای لوبنان: ئیسماعیل هەنیە فەرماندەیەکی گەورە و ڕاستگۆ بوو

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهادەتی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.

لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهادەتی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.

لە بەیاننەمەکەی حزبوڵڵا لە ئەو بارەوە هاتووە: ئێمە شەهادەتی ئەو ڕێبەر و فەرماندە گەورە و ڕاستگۆیە لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشی دەکەین.

حزبوڵڵا لە درێژەدا جەختی کرد: فەرماندە شەهید ئیسماعیل هەنیە یەکێک لە گەورەترین ڕێبەرانی ئەم سەردەمە بوو کە بە دلێرییەوە لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل وەستایەوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: شەهید هەنیە یەکێ لە ڕێبەران بوو کە گیانی خۆی نایە سەر دەستی و ئامادەی شەهادەت بۆ ئامانجێک بوو کە بڕوای پێ بوو و هەمیشە چاوەڕوانی بوو.

حزبوڵڵا ڕاشیگەیاند کە شەهادەتی هەنیە ورەی گیانفیدایان لە هەموو مەیدانەکانی بەرخۆدان بۆ درێژەی جەهاد و بەرەوڕوو بوونەوەی دوژمن پتەوتر دەکات.

هەروەها زیادی کرد: ئێمە سەرەخۆشی لە براکانمان لە حەماس دەکەین و هاوبەشی خەم و تووڕەییانین.