ته‌مووز 31, 2024 07:06 Asia/Tehran

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت تومەتەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرانسەی لەبارەی دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی ئۆکرانیای بەبێ پایە وبنەڕەت زانی وجەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەسپێکرانی تێکەڵچوونی ئۆکرانیا هەڵوێستی بێ لایەنانەی گرتووە وئەم هەڵوێستە بنەماییانە هەروا پاوەجییە.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان لە نامەیەکدا بۆسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش وهەروەها بۆسکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان وتی: ئەم ئیدعا وبانگەشە بێ پایە وبنەڕەتانە که له  بەیاننامەگەلێک لە لایەن نوێنەرانی ئەمریکا ،بەریتانیا وفەڕانسە لە جڤێنی ئاشکرای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرواری ٢٥ی ژوئیە ی ٢٠٢٤ لەژێر ناوی " هەڕەشەکان لە دژی ئاسایشتی نێودەوڵەتی   دژی وڵاتەکەم   هاتوونەتە ئاراوە،ڕەتکراوەیە وئەمریکا وهاوپەیمانەکانی دەبێ لە ئاوینە بڕوانن هەتا بەڵکۆ تێبگەن وبزانن چلۆن چەکەمەنی ڕۆژئاوایی وچەکەمەنی پێشکەوتە ، بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە، بووەتە هۆی درێژخایەنتربوونی شەڕلەئۆکرانیا وزیان وخەسارگەیاندن لە کەسانی ناسەربازی.

ئیرەوانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم تاوانانە شتێک بێجگە لە هەوڵ وتەقالا بۆبەرەوپیشبردنی بەرنامەکانی سیاسی پیلانگیڕانەی ئەم سێ ئەندامە هەمیشەییەی ئەنجومەن نازانێ. نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆتایی نامەکەی دا لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت داوای کرد کەئەم نامەیە وەکوو بەڵگە وسەنەدێکی ئەنجومەنی ئاسایشت تۆمارو بڵاوی بکاتەوە. 

سەرپەیڤ