کەنعانی: ڕژیمی زایۆنیست باهۆزی توڕەیی حکومەتە دادپەروەرەکان دروێنە دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430050-کەنعانی_ڕژیمی_زایۆنیست_باهۆزی_توڕەیی_حکومەتە_دادپەروەرەکان_دروێنە_دەکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی وتی: ئەو ڕژیمە بەم زوانە باهۆزی توڕەیی گەل و حکومەتەکان دروێنە دەکا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 03, 2024 09:46 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی وتی: ئەو ڕژیمە بەم زوانە باهۆزی توڕەیی گەل و حکومەتەکان دروێنە دەکا.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  پێداگری کرد کە ڕژیمی زایۆنیست بە درێژەی دڕندەکاریەکانی نێو شەڕو ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و پێشێلی ئاشکرای سەروەری خاک و دەسەڵاتداری وڵاتان و پەرەدان بە تیرۆریزم لەئاستی ناوچەکەو جیهان و هەڕەشە لە ئاشتی و سەقام و ئاسایشی ةیونەتەوەیی تووی ئاگری توڕەیی و قین لەدڵی گەلانی فەلەستین و ناوچەکەو جیهان دا دەچێنێ و زۆری پێ ناچێ کە  ئەو ڕژیمە یاخی و ڕەگەزپەرەستە توڕەیی و ئاگری گەل و حکومەتە دادپەروەرەکان دروێنە دەکا.

ڕژیمی مرۆڤکوژی زایۆنیست لەدواین دڕندەکاریەکەی دا ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و فواد شوکری فەرماندەری باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی تیرۆر کردن و ڕوبەڕو بۆوە لەگەڵ توڕەیی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان.