پرێس کۆنفرانسی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری شەهید هەنییە وتی : خوێنی پاکی ئەم شەهیدە ورەی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و هەموو ئازادیخوازان بۆ درێژەدان بە خەبات بەدژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیست و هەوڵدان بۆ ئازاد کردنی فەلەستین، بەرزتر دەکات.
ناسرکەنعانی لە کۆبوونەوەکەیدا وتی : هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆر کردنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران بن پێکرانی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، سەروەری نیشتمانی ئێران و عورفی سیاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئێران لە چوارچێوەی یاسانێودەوڵەتییەکان، مافی ئەوەی هەیە دەستدرێژکار تەمێ بکات .
ناوبراو وتی کەس مافی ئەوەی نییە بە هیچ لەونێ گومان بکات لە مافی ڕەوای ئێران بۆ تەمێ کردن و پێش گرتن بە ڕژێمی دەست درێژکار .
ناسر کەنعانی وتی : ئێمە پرسی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ ئیدانەکردنی کردەوە و تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیمان خستە بەر باس و هەرلەم پێوەندییەش کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جەددە بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەشێکی دیکەی پرێس کۆنفرانسەکەی دا وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەوەی ئێران بە دوای کێشەنانەوە لە ناوچە دا نییە وتی : ئێمە بەدوای سەقامی ئاسایشی ناوچەکەین.
ناوبراو وتیشی: ئەم بابەتە ش بە تەمێ کردنی دەستدرێژکار وپێش گرتن بە هەوڵی دڕندانەی ڕژێمی دەست درێژکاری زایۆنیستی مسۆگەر دەبێت و دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو دامەزرانی سەقامی ناوچەکە ، داکۆکی بکات لە تەمێ کردنی دەست درێژکار.