سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا گەیشتە تاران
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەمڕۆ لە سەفەرێکی کاری بەرنامە بۆکراودا بە ئامانجی لێکدانەوی پێوەندییەکانی دوولایەنە و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، گەیشتە تاران .
سێرگێئی شۆڤیگۆ لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدییان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سەرلەشکری پاسدار محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتووێژ دەکات .
میدیایەکی ڕووسی ڕایگەیاند شۆڤیگۆ لەم سەفەرە لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کوماری ئێرانیش دیدار دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، لە وتووێژی نێوان سکرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا و کاربەدەستانی ئێرانی، تەوەرەیەکی بەربڵاو لە هاوکارییەکانی دوو لایەنە و بەهێزکردنیان لە بواری ئاسایشییەوە بگرە هەتا پرۆژەکانی بازرگانی و ئابووری و هەروەها بوارە جۆربەجۆرەکانی ئاسایشی جیهانی و ناوچەیی دەکەوێتە بەر باس و لێکدانەوە.