وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سکاڵای چوارسەد هەزار شارومەندی ئێرانی بە دژی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بەڕ ێوەچوونی دادگەی کودەتای بیست و هەشتی گەلاوێژ لە ئێران وتی : زۆرتر لە چوارسەد هەزار شارومەندی ئێرانی بە دژی دەوڵەتی ئەمریکا و بەڕێوەبەرانی کودەتای بیست و هەشتی گەلاوێژ، سکاڵایان بەرز کردەوە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا وتی دوێنێ یەکەمین کۆبوونەوەی ڕاگەیشتن بە دۆسیەی کودەتای بیست و هەشتی گەلاوێژ هاوپێوەندی بە هێزی داد بەڕێوە چوو و ڕاگەیەندرا چوارسەد هەزار شارومەندی ئێرانی لەم دۆسیەیە بە دژی ئەمریکا سکاڵایان بەرز کردوەتەوە.
کەنعانی هەروەها بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی لە ئێراق وتی : سپاسی دەوڵەتی ئێراق دەکەین لەبەر ئەو یارمەتی و هاوکارییانەیان کە ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو بو ئێمەیان ئەنجام داوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە وتووێژی ئاگربەسی غەززە وتی : لەم وتووێژانە تۆپ لە زەوینی دەوڵەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دایە و ڕژێمی زایۆنیستی نیشانی داوە هۆگری دامەزرانی ئاگربەس نییە.