ئیسلامی: ڕادیۆدەرمانەکانی ئێران هەناردەی پێنج کیشوەری جیهان دەکرێن
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی هەناردەکرانی ڕادیۆدەرمانی بەرهەمی ئێران بۆ پێنج کیشوەری جیهانی کرد.
محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بە ئاماژە بە بەرهەمی جۆراوجۆری تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی لەوان ڕادیۆ دەرمانەکان وتی: ڕادیۆدەرمانی بەرهەمی ئێران بۆ پێنج وڵاتی جیهان هەناردە دەکرێن ، لەگەڵ ئەوەش کە پوتانسییەلی ئەوە هەیە ئەم ڕادە هەناردەیە زیاتریش ببێت.
ئیسلامی وتیشی: بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێک و درووست بوونی دۆزینەوە و ناسینی نەخۆشییەکان لە ڕادیۆ دەرمانەکاندا و هەروەها کاریگەر و بەسوودبوونی ئەم درمانانە و پاوەجێکردن و چەسپاندنی بارستای بەرهەمهێنان لەو ئامانجانەی دێنە ئەژمار کە بۆ هەناردەکردنی ڕادیۆدەرمانی بەرهەمی ئێران دیاری کراون.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە نزیکەی بیست ڕادیۆدەرمان ئێستا لە قۆناغی توێژینەوە و لێۆڵینەوەدان ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی ژمارێک لە ڕادیۆدەرمانەکاندا پلەی دووەم و سێهەمی جیهانی بە خۆ تەرخان داوە و ئێران وەکوو یەکێک لە دەور گێڕانی سەرەکیی ئەم گۆڕەپانە توانای دابین کردنی پێداویستییەکان و بەرهەم هێنانی هەموو چەشنە ڕادیۆدەرمانی هەیە.
شایانی باسە ئەمڕۆکە ٩٩%ی پێداویستیی دەرمانیی ئێران لە ناوخۆ بەرهەم دێت کە ئەوەش هەنگاوێکی گرینگ دێتە ئەژمار لە پێناو خۆبژیوی و بەسراوەنەبوون بە دەرەوە.