ئه‌یلوول 05, 2024 15:11 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەتکردنەوەی بوختان هەڵبەستنی"بێ بنەماو بەلاڕێدابەر"ی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە سەبارەت بە رۆڵی تاران لە شەڕی ئوکرایندا، وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی ناتوانن ئەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە بشارنەوە کە ناردنی چەکئامێری رۆژاوایی و پێشکەوتە بەتایبەت لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، شەڕی ئوکراینی درێژ کردۆتەوەو زیانی گەیاندووە بە خەڵکانی سیڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکان.

"ئەمیرسەعید ئیرەوانی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی ئیران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ چوارشەممە لە نامەیەکدا بۆ "ئەنتۆنیۆ گۆترێش"-ی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: هەرچەشنە ئیدیعایەک لەمەڕ دەستێدابوونی ئێران لە فرۆشتن، هەناردەکردن یان گواستنەوەی چەکئامێر بۆ فدراسیۆنی ڕووسیاو پێشیلکرانی پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی، لەبنەڕەتڕا بێ بایخەو لێبڕاوانە ڕەت دەکرێتەوە. ئێران جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لە پێبەندبوونی بە ڕەچاوکردنی مافە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان.

دیپلۆماتی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: بەپێچەوانەی ئیدیعای نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەڕاستیدا ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە برەوپێدەری سەرەکیی ترۆریزمە لەناوچەو جیهاندا نەک ئێران. ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەرووی لایەنگرانی رژیمی ئیسرائیل، واتە مەترسیدارترین رژیمی ترۆریستیی جیهان دایە. ئەمریکا بە خستنەبەردەستی لەڕادەبەدەری چەکەمەنی بە رژیمی ئیسرائیل بۆ ترۆر و کوشت و بڕی خەلکی بێتاوانی فەلەستین لەوان ژنان و منداڵان و درێژەی خوێن ڕشتن و ترس و تۆقان لە کەرتی غەززە، هەروا درێژە دەدا بە بەرەڤانی لە تاوانی ژینۆساید دژ بە گەلی فەلەستین.

سەرپەیڤ