ئه‌یلوول 06, 2024 19:42 Asia/Tehran
  • بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: هیچ پڕۆگرامێکی شاراوەمان نیە

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: دوژمنەکانمان سەبارەت بە دۆسیەی ناڤۆکی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە ئێران پڕۆگرامی نهێنێ و ڕانەگەیاندراوی ئەتۆمیی هەیە و هەر بەم جۆرە فڕ و فێڵانەیش لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر ئاژانسی وزەی ئەتۆمی.

محمد ئیسلامی وتی: زۆرتر لە بیست ساڵە کە دۆسییەی ئەتۆمی کراوەتەوە بۆ ئێران و ملهوڕان و زایۆنییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێران پڕۆگرامی نهێنێ و ڕانەگەیاندراوی ئەتۆمی هەیەو هەر بەم جۆرە پیلانانەش لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر ئاژانسی وزەی ئەتۆمی.

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی کابینە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە بواری پڕۆگرامی ئەتۆمی و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ لایەنی جۆربەجۆر وتووێژیان کردوە، کە ئاکامەکەشی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بوو کە ئێران بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ڕازی بوو بارستای  ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی بەرتەسک بکاتەوە، بەڵام لەدوای ماوەیەک ئەمریکا بڕیاریدا تاکوو لەو ڕێککەوتنە بچێتەدەر و ئەوە بوو کە ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە هاتەدەر.

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ترسی سەرەکی ملهوران ترس لە توانای پیشەسازی ئەتۆمیی ئێرانە، وتیشی دیارە ئێستاکە قسەی نوێی ملهوڕان و زایۆنییەکان ترس لە بۆمبی ئەتۆم نیە، بەڵکوو ترس لە توانای پیشەسازی ئەتۆمیی ئێرانە و زانستی ئەتۆمیی ئێران دەیانتۆقێنێ، چونکە ئێران خەریکی سازکردنی هێزگەی ئەتۆمییە و زانستوەرە ئێرانییەکان کاری یەگجار گەورە و بێ وێنە دەکەن.