کاردانەوەی نوێنەری ئێران بە بانگەشەی ناردنی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕوسیا
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەکاردانەوە بەرامبەر بە بانگەشەی بەڕێکرانی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕوسیا ڕایگەیاند" هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر کێشەو قەیرانەکەی ئۆکڕاینیا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، دوێنێ هەینی بەکاتی خۆجێیی لەوڵامی چەند پرسیارێک سەبارەت بە ڕاپۆرتی بانگەشەکار کە گۆیا ئێران مووشەکی بالستیکی بۆ ئێران ناردوە وتی هەڵویستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر کێشەو قەیرانەکەی ئۆکڕاینیا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوەو ئێران بەرێکردنی یارمەتی سەربازی بۆ هەرکام لەدوولایەن کە ببێتە هۆی پەرەی زیان و قوربانی مرۆڤانەو تێکچوونی ژێرخانەکان و دوورکەوتنەوە لە وتووێژ بۆ ئاشتی بەکارێکی نامرۆڤانەدەزانێ.
هەربۆیە نەک هەر بۆخۆی کارێکی وا ناکا بەڵکو تەنانەت وڵاتانی دیکەش ڕادەسپێرێ کە بەرێکردنی چەک بۆ دوولایەنی ئەو شەڕە ڕابگرن.
بەرلەمەش باڵوێزو نوێنەری ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئەو تۆمەتە بێ بنەماو چەواشانەی ئەمریکاو ئینگلیزو فەڕانسا سەبارەت بە ڕۆڵی تاران لە کێشەی ئۆکراین دا ڕایگەیاندبوو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ناتوانن ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە بشارنەوە کە بەڕێکردنی چەکی ڕۆژئاوایی و پێشکەوتوو بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە شەڕەکەی ئۆکراینیا درێژتر دەکاو زیانیشی گەیاندۆتە خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکان.