زۆربوونی بازرگانی نانەوتیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی
سەرۆکی گومرکی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی پەرەسەندنی بازرگانی نانەوتیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ماوەی پێنج مانگی رابردووی کرد.
محەممەد ڕزوانی فەر وتی: ڕادەی کێشی بازرگانیی نانەوتی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوو لە ڕووی کێشەوە چل و دوو ملوێن و شیسەد هەزار تۆن بووە کە لەچاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی رابردوو سەدی دە زیادی کردووە.جێگری وەزیری ئابووریی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرجەم سات و سەودا بازرگانییە نانەوتییەکانی ئێران لەگەڵ پەنجا و شەش وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا، سی و سێ ملوێن و شەشسەد هەزار تۆن بە بایەخی سێزدە ملیار و پێنسەد ملوێن دۆلار هەناردە تەرخان دراوە، راشیگەیاند: هەناردەی نانەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە باری کێشەوە سەدی هەشت و لە باری بایەخیشەوە سەدی شازدە هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.سەرۆکی گشتیی گومرکی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: زیاترین ڕادەی ئاڵ و وێری بازرگانی نانەوتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، تورکیا، عێراق، پاکستان و عومان بووە کە ٢٤ ملیار دۆلار لە سەرجەم ئاڵ و وێری بازرگانیی نانەوتیی ئێران لە نێو وڵاتانی ئەندامدا بەم وڵاتانە تەرخان دراوە.