وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: نەیاری گۆڕانکاریی سنورین، و بەشێک نین لە شەڕی ئوکراین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە تاران نەیاری سەپاندنی گۆڕانکاریی ژیۆپۆلیتیک و سنورییە، ئیدیعاکان لەبارەی هەناردەی چەک و چۆڵی ئێران بۆ ڕووسیای بەتوندی ڕەت کردەوە.
"ناسر کەنعانی" لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆی خۆی لە کاردانەوە بە هەڵمەتی شەهادەت خوازانەی رۆژی ڕابردووی هاووڵاتییەکی ئوردونی کە کوژرانی سێ زایۆنی لێکەوتەوە، وتی: رژیمی زایۆنیستی، شەڕانگێزی سەرەکیی ناوچەیە. ئەو رژیمە بە کردە جەنایەتکارانەکانی، خۆی خستووەتەبەر توڕەیی بیروڕای گشتیی جیهان و بووە هۆی ڕابوون و بێداریەکی مرۆیی. کەنعانی وتیشی: رژیمی زایۆنی بە درێژەدان بە جەنایەتەکانی لە غەززەو لێواری رۆژاوا وهەروەها باشوری لوبنان، دەلاقەیەکی تازەی ئاگری لەڕووی خۆی کردۆتەوە.
کەنعانی هەروەها لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێکی دیکە لەبارەی تۆمەت وبوختان هەڵبەستنی ژمارێک میدیای رۆژاوایی لەمەڕ ناردنی مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئوکرایندا وتی: ئێمە، هەڵوێستێکی ڕوومان هەیە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئوکراین و قەیرانی ئەو وڵاتەو جێی مەخابنیە کە چەند لایەنێک کە خۆیان بەشێکن لە شەڕ و کێشە لە قەیرانی ئوکرایندا، بە خولیاو ئامانجی سیاسی، تۆمەت دەدەنە پاڵ ئێران. ئێمە لەبارەی پرسی ئوکراین، بەشێک لە شەڕ نین و چەندین جار جەختمان کردۆتەوە کە ڕێکاری سیاسی، بەباشترین ڕێکار دەزانین بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە.