یەکەمین پرێس کونفڕانسی سەرۆک کۆماری ئێران
سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دوانیوەڕو لە یەکەمین پرێس کونفڕانسی خۆی بە ئامادە بوونی 300 پەیامنێری ناوخویی و دەرەوەیی وڵامی پرسیارەکان لە بوارە جوراوجورەکانی دایەوە
سەرۆک کوماری ئێران وتی لە پەیوەندی لەگەڵ پرسە دەرەوەییەکان هەوڵ ئەدەین پەیوەندیەکانمان سەرەتا لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ چاک بکەینەوە لە سەفەرەکەیشمدا بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەسرە و بەغدا لە گەڵ بەرپرسان دیدار و وتووێژم کرد . زۆرتر خوازیاری ئەوە بوون بەرنامەگەلی ئیستراتژیکی و پڕوژەگەلی هاوبەشمان هەبێ . سەرۆک کومار وتیشی هە ر ئەم کارە دەتوانین لە گەڵ پاکستان و تورکەمەنستان و ئازەربایجان و تورکیا و وڵاتانی دراوسێ دیکەش پێ و شوێن بگرین . دوکتور پزیشکیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی دیپلوماسی دەرەوەیی لە سەر بنەمای سەربەرزی و حیکمەت و بەرژەوەندی بەرەو پێش دەبەین . لە پەیوەەندی لە گەڵ ڕەونەق و هێزمەند کردنی بەرهەمهێنانیش هەنگاوی یەکەم خوش کردنی بواری شیاو بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخوییە . سەرۆک کومار سەبارەت بە پڕسیارێک سەبارەت بە بانگەشەی بڕێک لە مێدیاکان لەمەڕ ئەوەی کە ئێران موشەکەکانی هایپرسونیکی داوە بە ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی : چوونی هێزی مرویی بو یەمەن هەفتەیەک دەخایەنێت مووشەک چلون دەڕواتە ئەوێ و ئەوان نەیانبینیوە ؟