ئه‌یلوول 17, 2024 17:38 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: بێتوو هەموو موسوڵمانانی جیهان یەکگرتوو بن ڕژیمی زایۆنیست ناتوانێ فەلەستین بۆردومان بکا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند بێتوو هەموو موسوڵمانانی جیهان یەکگرتوو بن، ئیتر ڕژیمی زایۆنیست ناتوانێ فەلەستین بۆردومان بکا

مەسعود پزیشکیان لەدەسپێکی هەفتەی وەحدەت و لەمیانەی چاوپێکەوتنی ژومارەیەک لە زاناو گەورەپیاوانی ئەهلی سونەت دا گەورەترین ڕاسپاردەو چاکەخوازی بە هاوخوازی یەکڕیزی و مەترسی دارترین خراپەو ناڕەوایی بە دووبەرەکی و ناکۆکی زانی و وتی کاتێک دەبێ نیگەرانی ئیسلام بین و هاواری وائیسلاما بکەین کە دەرفەت بدەین ڕژیمی زایۆنیست بوێرێ ئاوا ڕوهەڵماڵاوانە ژن و منداڵی بێ تاوان و زۆرلێکراسوی فەلەستین کە وەک ناموسی هەموو موسوڵمانێکن لەخاک و خوێن گەوزێنێ.

سەرۆک کۆمار وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێمەی موسوڵمان هەموومان خاوەنی خودایەک و پەرتوکێک و پێغەمبەرێکین کەچی  لەبواری چۆنیەتی فەرمانی ڕاشکاوی خوداو قوڕائان و سیرەو وتەی پێغەمبەر بۆ وەحدەت دژایەتی یەکتر دەکەین کە ئەو ناکۆکیەش بەجۆرێک یاخی بوونە لەفەرمانی خودا و وتی، لەنێو فەرمانە ئایینیەکانمان دا چارەسەری ناکۆکی و یەکیەتی و یەکڕیزبوونمان لەنوێژو ڕۆژوش گرینگترە.