دادگای ڕاگەیشتن بە دۆسیەی مونافقین بە بەشداری حەمید نوری
هەژدەهەمین کۆبوونەوەی دادگای ڕاگەیشتن بە تۆمەتی سەدو چوار کەس لە ئەندامانی مونافقین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لقی یازدەی دادگای سزاکانی ژومارە یەکی پارێزگەی تاران بەڕێوە چوو.
لەو کۆبونەوەی دادگادا حەمید نوری ئەو هاووڵاتیەی کە بەپێی تۆمەتی بێ بنەما و دژبەیەکی گروپی ڕەشەکوژی مونافقین لە سوئید گیراو دادگایی کرا لەم دوایانەدا گەڕایەوە وڵات، بەشدا بوو.
سەرۆک و ئەندامانی ئەو گروپە ڕەشەکوژە، کارەساتبارترین دڕندەکاریان بەڕێوە بردوەو بەهەزاران ژن و منداڵیان کوشتوە کە هێچ کات لەبیر ناچێتەوەو هاوکات دەستیشیان هەبوە لە ئەنفال و قەڵاچۆکردنی کوردەکانی عێراق لە ڕژیمی بەعسی سەدام دا.
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین دیهقانی دادوەری ئەو دۆسیە ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەمریکا بەبیانووی خەبات بەدژی تیرۆریزم دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی هیچ وڵاتێک پێشێل ناکاو ستانداردی دووڕویانە ساز ناکا، بەڵکوو بەشێوەی دادڤانی و یاسایی شەڕی خۆی بەدژی تیرۆریزم پێوشوێن دەگرێ.