ئه‌یلوول 20, 2024 20:40 Asia/Tehran
  • دووهەم ڕۆژی کۆنفڕانسی یەکڕیزی ئیسلامی لە تاران

کۆبوونەوەی هاوبیری بە بەشداری میوانە دەرکیەکانی کۆنفڕانسی یەکڕیزی ئیسلامی بە بەشداری حوجەتولئیسلام وەلموسلمین دوکتۆر شەهریاری سکرتێری گشتی کۆگەی لێکنزیککردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی"یش بەردەوام کرا

ئەمڕۆو لە دووهەم ڕۆژی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزی ئیسلامی لە تاران کۆبوونەوەی هاوبیری بە بەشداری میوانە دەرکیەکانی ئەو کۆنفڕانسەش بەردەوام کراو میوانەکان بیروڕای خۆیان سەبارەت بە پێویستی یەکڕیزی نێوان موسوڵمانەکانی جیهان"یان ڕاگەیاند.زانایانی موسوڵمانی میوان لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە لەو کۆبوونەوەدا وێڕای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و لوبنان پێداگریان کرد کە هەنوکە وڵاتانی موسوڵمان لەلایەنگەلی جۆربەجۆری وەک ئابوری و زانستی و سەربازیەوە بەباشی بەرەوپێش چوون و پێویستە ئەو لێهاتویانە بۆ مەهاری دوژمنی زایۆنیست کەڵکی لێ وەربگیردرێ.سی و هەشتەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزی ئیسلامی لەژێر سەردێری هاریکاری ئیسلامی لەپێناو وەدەستهێنانی بەهاو بایەخی هاوبەش دوێنێ لە تاران دەستی پێ کرد.