پەردەلادران لە مووشەکی تازەی "جەهاد"، خۆفڕی "شاهیدی بی ١٣٦" و ٢١ موشەکی بالستیک لە تاران
لە نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبۆنەی دەسپێبوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، بیست و یەک مووشەکی بالستیک پێشان درا.
ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەبۆنەی دەسپێبوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز لەتەنیشت مەزاری ئیمام خومەینی(ڕە) لە باشوری تاران بەڕێوە چوو کە تێیدا ٢١ مووشەکی بالستیک پێشان دران.
لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها پەردەش لادرا لە خۆفڕی خۆتەقێنی "شاهیدی بی١٣٦ " . ئەوە تازەترین خۆفڕی سپای پاسدارانە کە بۆ یەکەم جار پەردەی لەسەر لادەدرێ.
هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ هەروەها پەردەیان لادا لە تازەترین مووشەکی بالستیکی چێکراوی ناوخۆی وڵات کە ناوی نراوە "جەهاد" و ئەو مووشەکە زۆر پێشکەوتوە، سەرێکی جەنگیی زۆر بەهێزی بە مەودابڕی هەزار کیلۆمەتری هەیە.
سەرتیپ ئاشتیانی جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئێران بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر سێناریۆیەکی دوژمن ئامادەیەو تەمێ کردنی رژیمی زایۆنیستی لە بەرنامەی کاردایە.