بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی یەکگرتوویی تاران
لە بەیاننامەی کۆتایی سی و هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامیدا، داوای پچڕانی هەموو پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتانی ئیسلامی و ڕژیمی زایۆنی کراوە.
سی و هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی هات.زانایانی ئایینیی بەشدار لەم کۆنفرانسە جەختیان کرد لەسەر ئەوەی کە تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی، یەکێتی و یەکدەنگبوونی جیهانی ئیسلام و هەنگاوی بە کردەوە و یەک ئاراستەیە بەرامبەر بەم ڕژێمە جەنایەتکارە. هاوپەیمانی لەگەڵ ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی تا بووە سوودی بۆ جیهانی ئیسلام نەبووە و نایبێت، چوونکە ئەم ڕژێمە پابەند نییە بە هیچ پەیمانێک و تا بووە هەوڵی داوە بۆ وێرانی و تیرۆر و دووبەرەکینانەوە لە جیهانی ئیسلامدا و ئێستا ئیتر ئەم ڕژێمە لە لاوازترین ئاستی خۆیدایە.
لە بەیاننامەی کۆتایی سی و هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی بە ئاماژە بە داگیرکرانی هەموو نیشتمان و خاکی فەلەستینییەکان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، لەوانەش منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان، هەروەها گەمارۆدان و ڕێگریکران لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان، بڕینی ئاو و کارەبا و پێداویستییە سەرەتاییەکان؛ و ئاوارەکرانی نزیکەی دوو ملوێن شاروومەندی مەدەنی لە لایەن ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنییەوە، ڕایشگەیەندراوە کە هیوادارین وڵاتانی ئیسلامی بتوانن لە ڕێگای یەکدەنگیەوە و بە هاوکاریی یەکتر پێش بگرن بە هاتنەدیی ئامانجە نالەبارەکانی دوژمنانی ئیسلام.