پزشکیان : لوبنان نەبێتە غەززەیەکی دیکە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وشداری دا کە نابێ ڕێگا بدرێ بەوەی لوبنان بە دەستی ڕژێمی زایۆنی ببێتە غەززەیەکی دیکە و دەبێ پێش بە کردەوە تاوانکارانە و بێبڕانەوەکانی ئەم ڕژێمە بگرین.
مەسعوود پزشکیان لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی سی ئن ئن وتی کە پەلامارە بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حیزبوڵا لە لوبنان، قەیرانێکی مرۆییە و بڵێسەپێدانی ئاگری ئەم شەڕە هەموو ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.پزشکیان بە ئاماژە بەوەی کە حیزبوڵا بەرامبەر بە دوژمنێکی تەیار بە هەموو چەشنە چەک و کەرەستەی جەنگی ڕاوەستاوە کە دەستی دەگاتە بانترینی هەر سیستەمێکی جەنگی لە جیهاندا، وشداریدا؛ نابێ ڕێگا بدرێ لوبنان بە دەستی ڕژێمی زایۆنی ببێتە غەززەیەکی تر.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەورووپایی و ئەمریکا، دەبێ پشتیوانی لە حیزبوڵا بکەن و پێش بە ژینۆسایدەکەی ئیسراییل بگرن. پزشکیان ڕاشیگەیاند کە لە کاتێکدا سەرانی جیهان بۆ بەشداری لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەوری یەک کۆ دەبنەوە، کردەوەی دوژمنکارانە و شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حیزبوڵا لە لوبنان یەکجار تەشەنەی سەندووە.ناوبراو وشداری دا ئەم ڕووداوانە ڕەنگە شەڕ و پێکدادانێکی ناوچەییان لێ بکەوێتەوە کە دەتوانێ مەترسییەک بێ لە سەر داهاتووی جیهان، کەوایە دەبێ پێش بە کردەوە جەنایەتکارانە و بێ بڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بگرین. مەسعوود پزشکیان بڕیارە سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە لە حەفتا و نۆهەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتار پێشکەشی ئامادەبووان بکات.