ئێرانی ئیسلامی تازیەباری شەهیدی خۆڕاگری
کاربەدەستانی وڵات و لەشکەریی ئێرانی ئیسلامی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا یان سەرە خوشی کرد .
مەسعوودی پیزشکیان لە پەیامێکدا بە پیروزبایی و سەرەخوشی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هەموو مەزلوومان و ئازادیخوازانی جیهان جەختی کرد کۆمەڵگای جیهانی لە بیری ناچێت کە فەرمانی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیە لە نیویورکەوە دەرکرا و ئەمریکیەکان ناتوانن حاشا لە هاودەستیان لە جەنایەتەکانی زایونیستەکان بکەن .
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخوشی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا وتی سەیدی خوڕاگری و فەخری ئومەتی ئیسلامی لە ڕێگای شەرافەت و خوڕاگری لە هەمبەر زوڵم و جەنایەتی داگیرکەرانی مڕوڤ کوژ شەهید بوو .
محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە نامەیکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای مەحکووم کردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی جەختی کرد لەسەر لاگری بە تەواوی مەجلس لە تەوەری خوڕاگری و شەهادەتی سەید ی خوڕاگری لە هەموو خەڵکی لوبنان سەرەخوشی کرد .
هاوکات لە گەڵ ڕاگەیندرانی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا خەڵکی شارە جوربەجورەکانی ئێران وێڕای بەڕێوە بردنی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری پێداگریان کرد لەسەر درێژەی ڕێگای سەیدی خوڕاگری .