ئه‌یلوول 29, 2024 21:00 Asia/Tehran
  • سەردار وەحیدی: هەموو فەرماندەرانی تیرۆرکراوی حێزبوڵا جێگرەوەیان بۆ دیاری کراوە

فەرماندەری پێشووی فەیلەقی قودسی سپای پاسداران وتی: وەک ئاگادارێک ڕادەگەیەنم کە هیچ پۆستێکی فەرماندەرێتی لە چارتی فەرماندەرێتیی حیزبوڵادا چۆڵ نییە و فەرماندەرانی دیکە جێگای هەموو فەرماندەرانی شەهیدیان گرتۆتەوە.

سەردار ئەحمەد وەحیدی بە ئاماژە بەوەی کە شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵا و ژمارێک لە فەرماندەرانی حیزبوڵای لوبنان خەسارێکی گەورەیە، بەڵام هیچ بۆشاییەک ناخاتە نێو داڕشتی پێکهاتەیی حیزبوڵا، وتیشی: حیزبوڵا ئێستایش هەر بە سەرکەوتوویی تەواوەوە لە گۆڕەپانی خەباتدا ئامادەیە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەجاران ئەو چەشنە تیرۆرانە ڕوویان داوە، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمەی ئێستا پێش هاتووە، بێ گومان حیزبوڵا بەهێزتر لە ڕابردوو دەکات و حیزبوڵا بەردەوام دەبێ لە درێژەپیدانی ڕێگا و ڕێبازی خۆی.