سەتی نەوەدی مووشەکەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکا
ڕاگەیەندراوی دووهەمی پێوەندی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی :
بسم اللە الرحمن الرحیم
ئۆممەتی ئیسلامی ، بەرەی گەورەی خۆڕاگری و نەتەوەی شەریفی ئێرانی ئیسلامی ، لە درێژەی ڕاگەیەندراوی پێشوو، ڕۆڵەکانی ئێوە لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پێی ئەو بەڵێنانەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و فەرماندەسەربازییەکان ، دابوویان ، بە یارمەتی هێزە چەکدارەکانی دیکە ، لە میانەی هەڵمەتی #وەعدی_سادق_دوو , بە ڕەمزی یاڕەسوڵوڵڵا ، ناوەندەکانی ستراتیژی لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکانمان بە مووشەکی بەرهەمهێندراوی ڕۆڵەکانی ئێرانی ئیسلامی ، کردە ئامانج.
لەو هەڵمەتەدا هەندێک لە بنکە ئاسمانی و ڕادارییەکانی ناوەندەکانی پیلانگێڕی و گەڵاڵە داڕشتنی تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری بە تایبەت شەهید دکتۆر ئیسماعیل هەنیە و ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنان شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا و فەرماندە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا ، خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین و فەرماندەکانی سوپای پاسداران ، کرانە ئامانج .
سەرباری ئەوەی کە ئەو ناوچانە بە پێشکەوتووترین و زیاترین سیستەمی دژە ئاسمانی پارێزراوبوون ، سەتی نەوەدی مووشەکەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکا و ڕژێمی زایونیستی لە هێز و توانای هەواڵگری و سەربازی کۆماری ئیسلامی تۆقیوە.
ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی مافی ڕەوا و بە گوێرەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە و هەر جۆرە گەمژەیی دوژمن وەڵامێکی وێرانکەر و پەژیوانکەرەوەی بە دواوە دەبێت .
پێوەندی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی