وتووێژی تەلە فونی عێراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمانیا وچەندوڵاتی تر
سەیید عەبباس عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕو لەپێوەندی تەلەفونی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا ، فەڕانسە، ئاڵمانیاوچەندوڵاتی تر لە بارەی هەڵمەتی موشەکی دوێنێشەوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وئاڵوزیەکان لە غەززە ولوبنان ڕاوێژکاری کرد
لەم وتووێژانە دا عێراقچی بە ئاماژەدان بە زیاتر لە دوو مانگ دان بەخۆداگرتنی ئێران دوابەدوای پەلاماری ترۆریستی ڕژێمی زایۆنی وشەهید کردنی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران ، وبەردەوامکرانی شەڕنانەوەکانی ئەم ڕژێمە لە غەززە وپەرەپیدانی بۆ ناوخاکی لوبنان کە هە تا ئێستاکە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٤٢ هەزارکەس لە خەڵکی زۆڵملێکراوی غەززە ولوبنان ، وتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لەمافی خۆی بۆ بەرگری کردنی ڕەوا بە پیی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڵکی وەرگرتووە وتەنیا بنکە وناوەندەکانی سەربازی وئاسایشتی ڕژێمی زایۆنیستی داوەتە بەرپەلامار.
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لە درێژە دا جەختی کرد: ئۆپراسیۆن کۆتایی پێ هاتووە بەڵام ئەگەر ڕژێمی زایۆنی لە پێناوی کاروکردەی توڵەئەستینانە دابێت، وەڵامی ئێمە توندتردەبێت. کۆماری ئیسلامی ئێران لەدووی تەشەناپیدانی ئاڵوزی وشەڕدانیە ئەگەرچی لە شەڕ ناترسێت. ئێمە بە هەرلایەنێکی سێهەم هۆشداری ئەدەین کە لەم تێکەڵچوونە خۆ وەرنەدات. عێراقچی لەکۆتایی دا جارێکی تر خوازیاری هەوڵ وتەقالای هەموو وڵاتان بۆ دامەزرانی ئاگربڕ وپێشگیری کردن لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی وتەشاناپیدانی زۆرتری ئاڵوزیەکان لە ناوچە وبەتایبەت لوبنان وغەززە بوو.
.
.