تشرینی یه‌که‌م 04, 2024 15:15 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕش: باهۆزی ئەقسا حەرەکەتێکی دروست بوو/ هەرزەبر دانێک لە ڕژێمی زایۆنی خزمەت کردن بە هەموومرۆڤایەتیە/ یارمەتی دانی فەلەستینیەکان ڕەوایە و کەسێک مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی نیە/ خۆڕاگری سەردەکەوێت

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە خۆتبەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران پیداگریان کرد کە، هەروڵاتێک مافی هەیە لە خاکی خۆی لە بەرامبەر دوژمن پاسەوانی بکات. نەتەوەی فەلەستین مافی هەیە لەبەرامبەردوژمنێک کە ژیانی ئەوانی بنپێکردووە بوەستێت

نوێژی هەینی ئەمڕۆ بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتۆڵلا خامنەیی بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک وبەرپرسانی وڵات لە نوێژگەی حەزرەتی ئیمام خومینی ڕە ی تاران بەڕێوەچوو

تەوەرە ومێحوەری گرینگی قسەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش:

لە قورئانی پیرۆز پرسی گرینگی یەکگرتوویی وهاودڵی موسوڵمانان هاتووەتە ئاراوە کە ئەگەر ئێوەی موسوڵمان  پێکەوە پێووەندی وهاودڵی وهاوکاریتان هەبێت ، ڕەحمەتی خوداوەنددەتانگرێتەوە، ئینجا ئەفەرموێت " ان اللە عەزیز حکیم"  ئەم ئایەتە پیرۆزە بە باسکردنی عیزەت وحیکمەتی ئیلاهی کۆتایی پێ دینێت ڕەنگە لەم ڕووە بێت کە ڕەحمەتی ئیلاهی لەم بارەیەوە هاوتەریبە لەگەڵ عیزەت وحیکمەتی پەروەردگار، چۆن ڕەحمەتی پەروەردگار هەمووجۆرە فەزیلەتێکی داوە بە بەندەکانی ، هەموو ئەو نئعمەتانە وئەوڕواوانەی ژیان کەڕەحمەتی ئیلاهی دێنە ئەژمار. بەڵام لەم ئایەتە پیرۆزاە دا ، ئەم ڕەحمەتە هاوتەرێبە لەگەڵ عیزەت وحیکمەت دا،  عیزەتی ئیلاهی واتە زاڵبوونی دەسەڵاتی خوداوەند بەسەر هەموو هەست ونەست، حیکمەتی ئیلاهیش واتە پتەوبوونی هەموویاسا وڕێساکانی ئافران، ڕەنگەلەم ئایەتە پیرۆزەدا سەرنجی ئەم چەمک وواتایەدرا بێت ، کەئەگەر موسوڵمانان پێکەوە هاودڵی ویەکگرتووییان هەبێت عیزەت وحیکمەتی ئیلاهی پشتیوانیان لیی ئەکات ودەتوانن لەدەسەڵاتی بێ پایانی خۆداوەند کەڵک وەربگرن ، دەتوانن لە ئەوەی کە سووننەتی خودایەلە یاساوڕێساکانی خوداوەند کەڵک وەرگرن ئینجا ئەم ولایەتە مانای چیە، بەواتای یەکگرتوویی وهاودڵی موسوڵمانان لەناو یەکتر دایە ئەمەبوو بە سیاسەتی قورئانی بۆ موسوڵمانان ،قورئان سیاسەتەکەی بۆ موسوڵمانان ئەمەیە کە  گەلانی موسوڵمان پێکەوە هاوپشتییان هەبێت ، کە بەڵێنی ئەوەش ئەدات کە ئەگەربیتۆئێوە گەلانی موسوڵمان ئەو یەکگرتووییە ڕەچاو بکەن دەبێتە هۆی ئەوە کەعیزەت وسەربەرزیتان دەس کەوێت وبەسەر هەموو نەتەوەکان  زاڵ بن وبەسەرهەموودوژمنان سەرکەون ،حیکمەتی ئیلاهی پشتیوانیتان لیی دەکات  واتە هەموو یاساوڕێساکانی ئافران لە ئاڕاستەی کەشی ئێوە دادەکەونەکار، ئەمە سیاسەتی قورئانە، ئینجا خاڵی بەرامبەری ئەم سیاسەتە سیاسەتی دوژمنانی ئیسلامە ،واتە موستەکبرانی جیهان ، سیاسەتی ئەمانە جیاوازی وئاژاوە دروست کردنە وبنەماکەی لەسەر جیاوازی نانەوەیە، کەئەم سیاسەتە لە وڵاتانی نائیسلامی دا بە فڕوفیل بووە و، بەڵام ئەمڕٶکە گەلان ڕابوونە ،من عەرزتان بکەم کە ئەمڕٶکە ئەو ڕۆژەیە کە ئۆمەتی ئیسلامی دەتوانن بەسەر ئەم فیل وتەڵەکانە زاڵ بێت وسەرکەون ، ئەم دوژمنە واتە دوژمنی گەلی ئێران هەمان دوژمنی گەلی فەلەستینە ، هەمان دوژمنی گەلی لوبنانە ، هەمان دوژمنی گەلی عێراقە، هەمان دوژمنی گەلی یەمەنە، هەمان دوژمنی گەلی میسرە ، دوژمنی گەلی سووریایە ، دوژمن یەکیکە ، شێوازی دوژمنایەتی کردنی

لەوڵاتانی جۆربەجۆرداجیاوازە لە شوێنکدا بە شەڕی دەرونی لەشوێنێکدابە گوشاری ئابووری ولەشوێنێکدابە بۆمبا ، لەشووێنێکدا بە فڕوفیل لە شوێنێک دا بەچڕوچوڵ لەشوێنکدا بە  بزەوپیکەنین وسیاسەتی جۆراوجۆر خۆیان دەبەنە پێشەوە، بەڵام  ژۆری فەرمانی هێرشبردن وبیرکردنەوەیان یەکن جیگایە یەک شوێنە  وئەگەر ئەم سیاسەتە لەوڵاتێکدا سەرکەوت ،واتە بووە هۆی زاڵبوون بە سەر وڵاتێکدا  کاتێک لە دەوڵەتێک ئەرخەیان بوون ئەچنە سەر وڵاتێکی تر،  نەتەوەکان نابێ بهێڵن ، کاتێک نەتەوەیەک گەلێک  توشی گەمارووبایکۆتی دوژمن ئەبێت  توشی گەمارۆ وبایکۆت ودوژمن ئەبێت ، ڕاچنین بێت ، خۆی بە هاوخەمی ئەو گەلە چاوساوەیە بزانێت، یارمەتی بدات هاوکاری بکات هەتا دوژمن لەوێ سەرنەکەوێت ئەگەردوژمن لەوێ سەرکەوێت   ،دێتە سەوەختی وڵاتەکەی ترونەتەوەیەکی دێکە ، ئیمەی موسوڵمان ساڵانێکی دورودرێژلەم ڕاستیە  خافڵ بووین ودەرنجامەکەیشمان بینیوە، ئێمە   دەبێ پشتینی بەرەڤانی کردن ، سەربەخۆیی خوازی لەئەفغانستانەوە بگرە هەتا غەزە ولوبنان ،لەهەموو وڵاتانی ئیسلامی وگەلانی ئیسلامی دا بە  قورس وقایمی ببەستین ئەمڕۆ زۆربەی قسەکانم لەگەڵ برایانی لوبنانی وفەلەستینیە کە تووشی گرفت هاتوون ،لە خۆتبەی دواتردا عەرزیان دەکەم  بابەتێکیمان عەرزکردن بابەتی تریش ئەمەیە کە حۆکمەکانی بەرەڤانی کردنی ئیسلام ئەرکی ئێمەی دیاری کردووە ، هەم بڕیاروحوکمەکانی بەرەڤانی کردن و هەم یاسای بنەڕەتی خۆمان وهەم یاساوڕێسای نەتەوەیی هەر ئەو یاساوڕێسایانەیە کە  لە نووسین داکە هیچکاریکی دیکەمان نەبووە ئەم بابەتەی کە عەرزتان دەکەم باسی کراوە وئەویش ئەمەیە کە هەرگەلێک لە خاکی خۆی لە وڵاتی خۆی لەماڵی خۆی لەبەرژەوەندی خۆی  بەرەڤانی بکات.

 مانای ئەم قسەیە ئەمەیەکە ، گەلی فەلەستین بووی هەیە لە بەرامبەر ئەو دوژمنەی کە خاکەکەی داگیرکردووە ومالەکەی داگیر کردووە ودەستی گرتووە بەسەری داو،مەزراوکێلگەوخاکەکەی  تیکداوە وماڵوژیانی  لیی شیواندوون ، بوەستێت ئەمە کێشەیەکی پتەوە فەلەستین کوێیە ،ئەمە ، کە ئەمڕٶ یاساووڕێسای ئەمە دۆسیەیەکی پتەوەوکە یاساوڕێسای جیهانیشە ، گەلی فەلەستین کیین ئەم داگیرکارانە لەکوێ هاتوون گەلی فەلەستین دەبێ لەبەرئەمانە دابووەستێت، هیچ دادگەیەک هیچ ناوەندێکی  هیچ ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بوی نیە ،ناڕەزایەتی لە بەرامبەر فەلەستین دەرببڕێت کە بۆ چی لە بەرامبەر ئیسرائیل  وەستاوە،  ئەوانەی کە یارمەتی گەلی فەلەستین ئەدەن  ئەرکی خۆیان ئەنجام ئەدەن کەس ،هیچ یاساڕێسایەکی نێونەتەوەیی ناتوانێ بە حیزبۆڵڵای لوبنان ناڕەزایەتی دەرببڕێت ، کەبۆ چی پشتی خۆڕاگریتان گرتووە ، ئەرکی سەرشانتانە ئەمە هەم بڕیاری ئیسلامە هەم یاسای عەقلیە وهەم یاساڕێسای نەتەوەییە، بەرگری ئەوان  ڕەوایە ویارمەتی دانیشیان ڕەوایە فەلەستینیەکان لە خاکی خۆیان بەرگری دەکەن کەوابوو تەواوی ئەو هێرشانەی باهۆزی ئەقسا کە ئەنجامی گرت جوڵانەوەیەکی ڕێک ویاسایی ودروست بوو کە حەق بە فەلەستینیەکانە.

بەرگری لوبنانیەکانیش لە جەماوەری فەلەستین هەرئەوبڕیارە دەگرێتەوە ،یاساییە ،گۆنجاوە ، لۆژێکانەیە وڕەوایشە کەس بووی نیە ڕەخنەیان لیی بگرێت کە بۆبەو بەرەڤانی کردنە خۆتان تێوە گلاندووە کاری دەرەوشاوەی هێزەکانی ئێمەیش لە دوو سێ شەوی ڕابردوو بە تەواوی کارێکی یاسایی وڕەوا بوو.

ئەوکارەی کە هێزەچەکدارەکانی ئێمە کردیان کەمترین سزایەک بوو بۆ ڕژێمی زایۆنی لەبەرامبەر ئەو دڕندەکاریە سەرسۆڕهێنەرانە کەئەو ڕژێمە ئەنجامی داوە،  ، ڕژێمیکی  خوێنمژ ڕژێمێکی دڕندە وسەگێکی ی بەرەلا، سەگی بەرەلای ئەمریکالە ناوچەکە دا . کۆماری ئیسلامی ئێران هەرئەرکێکی لەم بوارەدا هەبێت لێبڕاوانە ئەنجامی ئەدات .

ئێمە لە ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکەمان ،نەپەکی پێ دەخەین و نە پەلەیش دەکەین نە پەکی دەخەین وخەمساردیش نابین توشی پەلەیش نابین ئەوەی کە لۆژیکانەیە ئەوەی کە گۆنجاوە  ئەوەی کە ڕێک ودروستە ،لەڕوانگەی بڕیاردەرانی سیاسی وسەربازی لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەگرێت کەئەنجامیشی گرتووە ودیسانیش ئەنجام دەگریت .

لەخۆتبەی دووهەم دا باسی کێشەکانی لوبنان دەکرێت وبەردەنگی ئەو خۆتبەیە برایانی عەرەبی ئێمە ن  لە وڵآتانی ناوچە. 

 

 

 

سەرپەیڤ