تشرینی یه‌که‌م 04, 2024 15:17 Asia/Tehran
  • خۆتبەکانی نوێژی هەینی تاران

دوابەدوای شەهادەتی مەزڵومانەی ئاڵاداری خۆڕاگری وئازادی قودس وفەلەستین ، حۆجەتۆلئیسلام وولموسلمین سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ولە سەروبەندی یەکەمین ساڵوگەڕی حەماسەی باهۆزی ئەقسا لەلایەن خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین ، نوێژی هەینی ئەمڕۆ١٣ی ڕەزبەربە ئیمامەتی ڕێبەرتی مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نوێزگەی حەزرەتی ئیمام خۆمەینی ڕە بەڕێوەچوو

حەزرەتی ئایەتۆاڵلە خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە خۆتبەکانی ئەمڕۆی تاران ڕوولە هەموو جیهانی ئیسلام بەتایبەت گەلانی  ئازیزی لوبنان وفەلەستین فەرمووی: بە پێویستمان زانی ڕێزبگرین لە برای ئازیزمان، کەسایەتی بەناوبانگ وڕێزداری جیهانی ئیسلام، وزمانی هەموونەتەوەکانی ناوچە، گەوهەری دەرەوشاوەی لوبنان، بەڕێز سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە نوێزی هەینی تاران دا. بڕێک ڕاسپێری عەرزئەکەم لەخزمەتی هەمووئێوە دا: بیسەری ئەم خۆتبانە هەموو جیهانی ئیسلامە، بەڵام گەلانی ئازیزی لوبنان وفەلەستین بیسەرانی تایبەتن. ئێمە هەموو لە شەهادەتی سەییدی ئازیز، تازیەدارین، ئەمە کارەساتێکی

لوبنانیەکانیش لە جەماوەری فەلەستین هەرئەوبڕیارە دەگرێتەوە ،یاساییە ،گۆنجاوە ، لۆژێکانەیە وڕەوایشە کەس بووی نیە ڕەخنەیان لیی بگرێت کە بۆبەو بەرەڤانی کردنە خۆتان تێوە گلاندووە کاری دەرەوشاوەی هێزەکانی ئێمەیش لە دوو سێ شەوی ڕابردوو بە تەواوی کارێکی یاسایی وڕەوا بوو.

ئەوکارەی کە هێزەچەکدارەکانی ئێمە کردیان کەمترین سزایەک بوو بۆ ڕژێمی زایۆنی لەبەرامبەر ئەو دڕندەکاریە سەرسۆڕهێنەرانە کەئەو ڕژێمە ئەنجامی داوە،  ، ڕژێمیکی  خوێنمژ ڕژێمێکی دڕندە وسەگێکی ی بەرەلا، سەگی بەرەلای ئەمریکالە ناوچەکە دا . کۆماری ئیسلامی ئێران هەرئەرکێکی لەم بوارەدا هەبێت لێبڕاوانە ئەنجامی ئەدات .

ئێمە لە ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکەمان ،نەپەکی پێ دەخەین و نە پەلەیش دەکەین نە پەکی دەخەین وخەمساردیش نابین توشی پەلەیش نابین ئەوەی کە لۆژیکانەیە ئەوەی کە گۆنجاوە  ئەوەی کە ڕێک ودروستە ،لەڕوانگەی بڕیاردەرانی سیاسی وسەربازی لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەگرێت کەئەنجامیشی گرتووە ودیسانیش ئەنجام دەگریت .

لەخۆتبەی دووهەم دا باسی کێشەکانی لوبنان دەکرێت وبەردەنگی ئەو خۆتبەیە برایانی عەرەبی ئێمە ن  لە وڵآتانی ناوچە.

هەموو ئێمە لە شەهادەتی سەییدی ئازیز، تازیەدارین ، ئەمە داخێکی گەورەیە وبەڕاستی ئێمە تازیەدارین . هەڵبەت تازیەداری ئێمە بەمانای خەمۆکی وپەریشانی وبێ هیوابوون نیە، لەجنسی تازیەداری بۆ سەیدی شەهیدان حەزرەتی ئیمام حسێن ، ع" ە ، زێندووکەرەوە ، وانەفیرکەرو، ئەزمون دەر،وهۆگری بەخش وهیوابەدی هێنەر. سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا جەستەی لە ناوئێمە دا ڕوشتووە بەڵام کەسایەتی ڕاستەقینەی ئەو، ڕوحی ، ڕێگای، ودەنگی بەرزی ، هەروەکوو هەمیشە لەناوئێمە داهەیە ودەمینێتەوە. ئەو ئاڵای بەرزی خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمنە زاڵم وستەمکار وتاڵان کەرەکان بوو، قسەبێژ وبەرگریکاری بوێری مەزڵومان بوو، مایەیە دڵگەرمی وبوێری وئازایەتی خەباتکاران وحەق خوازان بوو. بەرینایی ڕێزوخۆشەویستی وکارتێکەری ناوبراو لە لوبنان وئێران ووڵاتانی عەرەبی واوەتر چووە وئێستاکە شەهادەتی ناوبراو ئەم کارتێکەریەی فرەتر وفرەتر کردووە. گرینگترین پەیامی ناوبراو لە کاتی زێندووبوونی دا بۆ ئێوە نەتەوەی بەئەمەگی لوبنان ئەمە بوو کە بە لەدەستدانی کەاسیەتیە بەرجەستە وهەڵکەوتەکانی وەکوو ئیمام موسا سەدر وسەیید عەبباس موسەوی وکەسانی تر ، هیوابڕاووپەریشان مەبن.، لە ڕێبازی خەبات دا شک وگومانتان نەبێت ، هەوڵ وتەقالای خۆتان فرەتر بکەن ، یەکێتی ویەکگرتووئیتان زۆرتر بکەن، لە بەرامبەر دوژمنی دەستدرێژکاربە هێزی ئیمان وبڕوابە خودا خۆڕاگربن . عەزیزانی من' گەلی بەئەمەگی لوبنان، گەنجانی پڕشوری حیزبۆڵڵا وئەمەل، منداڵانی من، ئەمڕۆ هەموو داواکاری سەییدی شەهیدمان لە نەتەوەکەی ولە بەرەی خۆڕاگری ولەهەموو ئۆمەتی ئیسلامی هەرئەمەیە.

دوژمنی پیس وزەبون چۆن ناتوانێ زیانی قورس بگەینێت بە دامەزراوی پتەوی حیزبۆڵلا یاحەماس یا جیهادی ئیسلامی وڕێکخراوەکانی تری موجاهیدی فی سەبیل اللە ، ، تیرۆروڕٶخاندن وبپمباران وقەڵاچووی کەسانی ناسەربازی بە نیشانەی سەرکەوتنی خۆی دەزانێت . ئەنجامەکەی چیە؟ بەرهەمی ئەم ڕەفتارە، زۆرتر بوونی ڕق وتۆڕەیی وبەرزبوونەوەی ورەی خەڵک وزۆرتربوونی پیاوان وسەرۆکان وڕێبەران وگیان بەخت کەرانی زۆرتر وتەنگترکردنی ئاڵقەی گەمارۆی گورگی خوێنمژ ، و سەرەنجام لەناوبردنی بوونی سەرشوڕانەی لە گۆڕەپان دایە ، ئینشائەڵڵە .سەییدی ئازیز، ٣٠ ساڵ لە سەرووی خەباتێکی دژواردابوو، حیزبۆڵڵا ی هەنگاو بە هەنگاوبردە پیشەوە، بە تەگبیری سەیید ، حیزبۆڵڵا قۆناخ بە قۆناخ وپشودرێژانە وئاوەزمەندانە وسروشتی گەشەی کرد وشوێنەواری خۆی لە شوێنە جۆربەجۆرەکان دا لە پاشگەزکردنەوەی ڕژێمی زایۆنی ، نیشانی هەموو دوژمنان دا؛ میوە وسەمەرەو ئەنجامەکەی بە ئیزنی پەروەردگار ئەدات، حیزبۆڵڵا بەڕاستی لە شەجەرەی تەیبەیە . حیزبۆڵڵاوڕێبەرە پاڵەوان وشەهیدەکەی، بەرهەمی فەەزیلەتی مێژوویی وشوناسی لوبنانن. ئێمەی ئێرانی لەسەردەمانێکی دوورلە گەڵ لوبنان وئیمتیازەکانی ئاشناین، کەسانێکی وەکوو شەهید محەممەدبن مەکی عامیلی، وعەلی بن عەبدولعال کرکی وشەهید زەینودین عامیلی، وحسێن بن عەبدولسەمەد عامیلی وکۆڕەکەی محەممەد بەهائەدین ، بەناوبانگ بە شێخی بەهایی وبێجگە لەوانە پیاوانی زانست ودین ، ئێران یان لە حکۆمەتەکانی سەربداران وسەفەوی لە سەدەکانی هەشت ودە ویازدەی کۆچی لە بەرەکەتەکانی زانستی زۆری خۆیان سودمەند کردووە.

بەجێ هێنانی دەینمان بە لوبنانی برینداروخوێناوی، ئەرکی سەرشانی ئێمەو ئەرکی هەموو موسوڵمانانە. حیزبۆڵڵا وسەییدی شەهید بە بەرگری کردن لە غەززە وجەهاد بۆ مزگەوتی ئەقسا وزەبردان لە ڕژێمی داگیرکەر وزاڵم ، لەڕێگەی خزمەت گەیاندن بەهەموو ناوچە وهەمووجیهانی ئسیلام هەنگاویان هەڵگرت.

پاڵدانەوەی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەسەر پاڕاستنی ئاسایشتی ڕژێمی داگیرکەر، پوششێکە  بۆ سیاسەتی هیلاک ولەناوچووی کردنی ڕژێم بە ئامێری ئەوان بۆ خستنە بەردەستی هەموو سەرچاوەکانی ئەم ناوچە وکەڵک وەرگرتن لییلە تێکەڵچوونە گەورە جیهانیەکانە. سیاسەتیان ، کردنی ڕژێم بە دەروازەی هەناردەکردنی وزە لە ناوچەوە بۆ جیهانی ڕٶژئاوا وهاوردەکردنی کاڵا وتەکنۆلۆژیا لەڕۆژئاوا بۆ ناوچەیە وئەمە یانی دەستەبەر بوونی ڕژێمی دەستدرێژکارووابەستە بوونی هەموو ناوچە بەوڕژێمە یە. ئاکار وڕەفتاری کرێت وناحەزانەی ڕژێم لەگەڵ خەباتکاران ، سەرچاوەگرتوو لە تەماح کردن  بە وەها دۆخێکە.

ئەم ڕاستیە ئەوەمان پێ ڕادەگەینێت کە هەرزەبردانێک لەڕژێم لە لایەن هەر کەس وهەرکۆگەیەکەوەبێت، خزمەت کردن بە هەموو ناوچەوبەڵکۆ بەهەموو مرۆڤایەتیە. بە دڵنیاییەوە ئەم خەون وخەیالاتە زایۆنی – ئەمریکاییە ، خەون وخەیالێکی بەتاڵ وبەدی نەهاتووە. ڕژێم ، هەر ئەو دارە وێشکە بێ ڕێشە وهەڵکەندراوەیە لەسەر عەرز کە بە قسەی پەروەردگار،نامینێت ولەناودەچێت. ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی وداکۆکی ئەمریکا خۆی بە سەخڵەتی وبە زەحمەتیکی زۆرەوە ڕاگرتووە ، ئەمەیش زۆرناخایەنێت ، بە ئیزنی پەروەردگار. هۆ وهەگەری ئاشکرای ئەم ئیدعایە ئەمەیە کە ئێستاکە یەک ساڵە کە دوژمن بە خەرج کردنی چەندین ملیاردوڵارلە غەززە ولوبنان وبەیارمەتی هەمە لایەنەی ئەمریکا وچەند حکۆمەتی ڕۆژئاوایی تر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەند هەزارپیاوی خەباتکار ومۆجاهیدی ڕێگای خودا کە گەمارۆدراوو قەدەغە کراون لەهەموو جۆرە یارمەتێک لە دەرەوە، شکستیان هێناوە و تەنیا هونەریان بۆمبارانی ماڵ وقوتابخانە ونەخۆشخانە وناوەندە بەکۆمەڵە ناسەربازیەکانە. ئەم ڕژێمە پیس، بێ ڕیشە وبناغە وساختەیە ناپاوەجیەو بە پشتیوانی ئەمریکا بە زەحمەت خۆی ڕاگرتووە ، ئەمەیش زۆر ناخاینێت بە ئیزنی خوای پەروەردگار لەناوئەچێت وهیچکات سەرناکەوێت بەسەر حەماس وحیزبۆڵلا دا.   خەڵکی خۆڕاگری لوبنان وفەلەستین ، خەباتکارانی بوێر وخەڵکی پشودرێژ وقەدرزان، ئەم شەهادەتانە، ئەم خوێنە ڕژاوانە ، بزوتنەوەی ئێوە سست ولەرزۆک ناکات، بەڵکو پتەوە تر وپاوەجیی ترتان دەکات. لەئێرانی ئیسلامی لە نزیک بە سێ مانگی هاوینی یەک ساڵ" ساڵی شەستی کۆچی هەتاوی " چەندکەسایەتی بەرجەستە وهەڵکەوتە ی ئێمەیان تیرۆرکرد کەیەکێ لەوانە کەسایەتێکی گەورە وەکوو سەییدمحەممەد ی بەهەشتی بوو ، کەسێکی وەکوو ڕەجایی وکەسێکی وەکوو باهۆنەر، زانایانێک وەکوو ئایەتۆڵلە مەدەنی وقودوسی وهاشمی نژاد وکەسانێکی وەکوو ئەمانەبوون. ئەمانە هەرکامەیان لە ئاستی نیشتمانی یان گەڕەکی دا لە ستون وپایەکانی شۆڕش دەهاتنە ئەژمارونەبوونیان وکۆچکردنیان شتێکی هاسان نەبوو، بەڵام شۆڕش ڕانەگیرا، پاشەکشەی نەکرد، بەڵکو خیراتر بوو. خۆڕاگری لەناوچە بەم شەهادەتانە پاشەکشەناکات وسەردەکەوێت. خۆڕاگری لە غەززە هەمووجیهانی تووشی شوک کردووە ، عیزەتی بەخشتی بە ئیسلام . لە غەززە ، ئیسلام لە بەرامبەر هەموو پیسی وشەراشوییەکان سینەی کردە قەڵغان. هیچ مرۆڤێکی ئازادە نیە کە درودوسڵاو نەنیرێت بۆ ئەم راوەستاویە و ، لەحنەت نەنێرێت بۆ دوژمنی ناپاک وخوێنمژ. باهۆزی ئەقسا وخۆڕاگری یەک ساڵەی غەززە ولوبنان، ڕژێمی داگیرکەریان گەیاندە جێگایەک ، کەگرینگترین دڵەڕاوکیی، پاڕاستنی بوونی خۆیەتی، یانی هەموو دڵەڕاوکیەک کە ئەم ڕژێمە لە ساڵەکانی یەکەمی دامەزرانی هەێبوو. ئەمە بەو مانایەیە کە خەبات ومۆجاهیدەتی پیاوانی خەباتکاری فەلەستین ولوبنان توانیویەتی ڕژێمی زایۆنی حەفتاسال بگەڕینیتەوە دواوە. هۆکاری زۆربەی شەڕو نائەمنی وبەجێ مان لە م ناوچەیە، بوونی ڕژێمی زایۆنی، وبوونی حکۆمەت گەلێکە کە ئیدعا وبانگەشە ئەکەن لەدووی کەش وهەوای ئاشتی وئارامی لە ناوچەدان . کێشەی تایبەتی ناوچە ، دەستوەردانی بیانیەکانە، حکۆمەتەکانی ئەم ناوچە تواناییان هەیە ئاشتی وسەلامت لەناوی دا سەقامگیر بکەن. بۆ ئەم مەبەستە گەورە وڕزگاریدەرە ، هەوڵ وتەقالا وخەباتی " نەتەوەکان، و" حکۆمەتەکان پێویستە. لەم ڕێگایەی سەقامگیر کردنی ئاشتی وسەلامەت، خوا هاوڕێ ویاری ڕەهرەوانە، وهەڵبەت خودا لەسەر سەرکەوتنیان توانایە. سلاوی خودا لە ڕێبەری شەهید ،سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ولە قارەمان شەهید هەنیە ، ولە فەرماندەی پڕلەشانازی سپەهبۆدحاجی قاسم سلێمانی .

.

-

 

 

سەرپەیڤ