تشرینی یه‌که‌م 05, 2024 08:26 Asia/Tehran
  •  پێداگریی عەراقچی لەسەر داکۆکیی ئێران لە خۆڕاگریی لوبنان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری سەرۆکوەزیرانی لوبناندا پێیداگرت لە سەر ویست و ورەی بەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی گەل، حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژی و شەڕنانەوەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری ئیسراییل.

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەروی شاندێکی فەرمییەوە سەردانی لوبنانی کردووە، لە دیداری نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەدا بە ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی لە لایەن گەل و حکومەتی ئێرانەوە بە بۆنەی شەهید بوونی شەهید سەید حەسەن نەرسوڵا سکرتێری حیزبوڵای لوبنان و شاروومەندانی بێ تاوانی لوبنانی بە هۆی پەلامارە تیرۆریستی و دەسدرێژکارانەکانی ڕژێمی زایۆنی، پێیداگرت لە سەر ویست و ورەی بەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێناو پاڵشتی کردنی  گەل، حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژی و شەڕنانەوەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی و پێویستیی هەوڵی بە کۆمەڵی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ کۆتایی هێنان بە دەسدرێژییەکانی ئیسراییل.

سەرۆکوەزیرانی لوبنانیش بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەڵک و حکومەتی لوبنان لەم ڕەوشە دژوارەدا، داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە بێدەسەڵاتی و هیچلێنەهاتوویی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان. 

سەرپەیڤ