لە ساعەتەکانی سەرەتایی یەکەمین ساڵوگەڕی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ئەنجامی گرت؛
توئیتی فەرمایشەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری بە زمانی عێبری: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ،ڕژێمی زایۆنیستی حەفتا ساڵ گەڕاندە دواوە
لە ساعەتەکانی سەرەتای یەکەمین ساڵوگەڕی هەلمەتی باهۆزی ئەقسا ، توئیتێک بە زمانی عێبری لە فەمایشەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس" توئیتری پێشوو" بەم ناوەڕۆکە بڵاوکرایەوە: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ڕژێمی زایۆنی حەفتا ساڵ گەڕاندە دواوە
هاوکات لەگەڵ کاژێرەکانی سەرەتایی باهۆزی ئەقسالەساڵی ڕابردوو، میدیا ی خامنەیی دات ئای ئار، وشەیەکی لە فەرمایشەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەزمانی عێبری لەلاپەڕەی توئیتی ئیکس دا بەم جۆرە بڵاوکردەوە: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ڕژێمی زایۆنی ٧٠ ساڵ گەڕاندە دواوە. شایانی باسە کە خۆڕاگری فەلەستین بە رێبەرایەتی حەماس لە بەیانی حەوتەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣" ١٥"ڕەزبەری ١٤٠٢ هەڵمەتی غافڵگیرانەی تایبەتی بە پەلامارکردنەسەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە نزیک غەززە دەستپێکرد ووێڕای دەستبەسەرداگرتنی ناوەند ەوپێگەکانی سوپای ئیسرائی، دەیان زایۆنی یەخسیرکرد. سەرباری سانسۆر کردنی هەواڵی زیانی سەربازانی زایۆنی لە شەڕی غەززە داگیرکەرانی زایۆنیست دانیان نابەوەدا کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستاکە ٤٥٧٦سەربازی زایۆنی برینداربوونە کە ٦٩٦کەسیان لە دۆخی قەیراناوی دان .