تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 12:01 Asia/Tehran

سێ هەزار کەس لە زانایانی دینیی سوننەی ئێران لە نامەیەک ڕوو لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سپاس و پێزانین و پشتگریی خۆیان لە هەڵمەتی سەرکەوتووانەی وەعدەی سادقی دوو ڕاگەیاند.

لەو نامەدا هاتووە: ئێستا کە بەهۆی ڕێبەرایەتی هێزمەندانەو ژیرانەی جەنابتان و پاش ماوەیەک دانبەخۆداگرتنی مەزنانە، بە دەستی بەتوانای سپای ئازاو دلێری پاسداران، دڵی سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە سەرلەئێوارەی رۆژی دەی رەزبەر، بە ئاگری توڕەیی هەڵقووڵاو لە توڕەیی ئۆممەتی ئیسلامی و جنودی ئیلاهی، کرایەئامانج، دڵی خەمباری بنەماڵەی شەهیدان، خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین و هەموو ئازادەکانی جیهان، ئۆقرەی گرتەوەو گیانێکی دوبارەو ورەیەکی ماندوویی نەناسانەی بەخشی بە خەباتکارانی ماندوونەناسی قودسی پیرۆزی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی رژیمی نگریسی زایۆنی هەتا کۆتایی تەمەنی ناموبارەکی ئەو وەلەدە ناڕەوایەی ئیستکباری جیهانی.

ئێمە، ژمارێک لە گوتاربێژانی نوێژی هەینی و پێش نوێژ و بانگخوازانی سوننەی وڵات وەک خزمەتکارانی قورئان و زانستە ئیسلامییەکان و ڕێبواران و شوێنکەوتووانی ڕێبازی یەکگرتوویی و جەهادی تەبیین، وێڕای سوپاس وێژیی فراوانمان لە فەرمایشە ڕوونکەرەوەکان و گوتارە دوژمن شکێنەکانی بەڕێزت لە نوێژی هەینیی ئەم دواییەی تاران و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو (ڕە) و شەهیدانی پلەبەرز و پەیڕەوی لەو ڕێبەرە پلەبەرزە، ڕێز و سپاس و خۆشەویستیی قووڵیی خۆمان لە هەڵمەتی سەرکەوتووانەی "وەعدەی سادقی دوو"ی سپای پاسدارانی قارەمان و هێزە چەکدارەکان بەدژ رژیمی داگیرکەر و منداڵکوژ، لە خزمەتی ئەو ڕێبەرە بلیمەتەو فەرماندەران و خەباتگێڕانی ڕێگای خودا ڕادەگەیێنین.

سەرپەیڤ