بانگەشەی ڕۆژاوا سەبارەت بە مافی مرۆڤ پڕپارادۆکسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i431705-بانگەشەی_ڕۆژاوا_سەبارەت_بە_مافی_مرۆڤ_پڕپارادۆکسە
سەرۆک کۆماری ئێران پشتیوانییەکانی ئەرووپا و ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی و کردەوە و ئاکاری دژبەیەکی ئەم وڵاتانەی سەبارەت بە بانگەشەکانیان لەبارەی پاڵپشتی کردنی مافی مرۆڤ، بە پڕپارادۆکس وەسف کرد.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 17:12 Asia/Tehran
  • بانگەشەی ڕۆژاوا سەبارەت بە مافی مرۆڤ پڕپارادۆکسە

سەرۆک کۆماری ئێران پشتیوانییەکانی ئەرووپا و ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی و کردەوە و ئاکاری دژبەیەکی ئەم وڵاتانەی سەبارەت بە بانگەشەکانیان لەبارەی پاڵپشتی کردنی مافی مرۆڤ، بە پڕپارادۆکس وەسف کرد.

مەسعود پزشکیان لە دیداری بەڕێوەبەران و چالاکانی بواری میراس و کەلەپووری فەرهەنگی، وتی: ئەمریکا و ئەورووپا حکومەتێکی وەحشییان هێناوەتە ناوچەکە و خۆیشیان پاڵپشتیی دەکەن.پزشکیان ڕژێمی زایۆنی تۆمەتبار کرد بە بنپێکردنی یاسا و ڕێسا مرۆییەکان و وتیشی: ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بایەخ بە هیچ چوارچێوێکی مرۆیی نادات و بە هاسانی ناوچە ئاوەدانەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی ژنان، منداڵان و پیر و لاو بۆردومان دەکات.سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پڕپارادۆکس بوونی قسەکانی بانگەشەکارانی مافی مرۆڤی ئەورووپایی و ئەمریکایی، ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئەوان یەکسەر باسی مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام کەس نییە پرسیار لەوان بکات ئەی چۆنە کە ئێوە ژن و منداڵی بێ تاوان دەکوژن؟