تشرینی یه‌که‌م 29, 2024 20:12 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش بایکۆتی تووند داسەپێنێتە سەر ئیسراییل

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بایکۆتی قورس داسەپێنێتە سەر ئیسراییل.

"سەید عەبباس عەراقچی" لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ باڵوێزان و سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی بیانی لە تاران وتی لە قۆناغی هەستیاری و چارەنووسسازی هەنووکەدا، ئێران سوور و پێداگرە لەسەر پێویستیی هەوڵی دیپلۆماسییانەی بەکۆمەڵ لە پێناو ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و داوا لە ئەندامانی کۆمەڵگای جیهانی کرد کە هەنگاوی خێرا و لێبڕاوانە هەڵگرێ بۆ راگرتنی بۆردومانەکان و کۆتایی هێنان بە کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی غەززە و لوبنان و پێڕاگەیشتنی خێرا بە ڕەوشی کارەساتباری مرۆیی و باروودۆخی نالەباری ئاوارەکان و هاسانکاری بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەو ناوچانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند: چاوەڕێی ئەوە دەکەین لەهەمبەر شەڕنانەوە و جم و جۆڵە تیرۆریستی و سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە وڵاتانی دیکە بێنە مەیدانەوە و دەوری گرینگ و کارتێکەری خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بگێڕن.

 

سەرپەیڤ