سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێم گرینگترین پوتانسییەلە بۆ گەشەی بانە
پارێزگاری کوردستان وتی: گرینگترین پوتانسییەلی شاری بانە بۆ گەشەپێدرانی، سنووری هاوبەشییەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە دەبێ لە هەموو توانا و پوتانسییەلی یاسایی و دەسەڵاتێک کە پارێزگای کوردستان هەیەتی بۆ گەشەپێدان و ڕێکخستنی سنوورەکان کەڵکوەربگرین.
ئارەش لهۆنی ڕۆژی شەممە لە بانە ڕایگەیاند: بانە وەکوو یەکێک لە شارە سنوورییەکان خاوەنی پوتانسییەلێکی زۆر باشە لە بواری بازرگانیی سنووری و گەشتیاریدا و دەبێ گەشەی بازرگانیی سنووری لە ئەولەوییەتەکانی بەرنامەی کاریی فەرمانداری بانە بێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: دەبێ ڕێگایەک هەڵبژێرین کە هەموو خەڵک و سنوورنشینان لە سوود و تایبەتمەندییەکانی سنوور کەڵک وەربگرن و سوود و تایبەتمەندییەکانی سنوورەکان نابێت بەس بۆ چەند کەسی تایبەت بێت.
لهۆنی بە ئاماژە بەوەی کە بۆ گەشەپێدانی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێم بەرنامەی تایبەتی هەیە، وتیشی: سەفەری سەرۆک کۆمار پزشکیان بۆ عێراق و هەرێم دەستکەوتی زۆری هەبوو کە هیوادارین لە توانا و پوتانسییەلەکانی هەرێم بۆ گەشەپێدانی بازرگانی کەڵکوەربگرین.