جەختی عێراقچی و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەسەر پێویستی کۆتاییدان بە جینوساید لە غەزە
دیپلوماتە باڵاکانی عێراق و. قەتەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە تاران جەختیان کرد لەسەر پێویستی کۆتاییدان بە جینوساید لە غەزە
شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر کە ڕۆژی چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی فەرمی بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە هەستیارەکانی ناوچەکە سەردانی تارانی کرد، لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و وتووێژی کرد ، لایەنەکان جەختیان لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە جینۆساید لە غەززە و ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، فراوانکردنی ڕاوێژکارییەکان و کۆکردنەوەی هەموو تواناکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی نائەمنی لە ناوچەکەدا کردەوە. هەروەها سەید عەباس عێراقچی و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمانهەندێک بابەتی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕێبازە کردەوە و ئاماژەیان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کرد