تشرینی دووه‌م 24, 2024 19:04 Asia/Tehran
  • دانوستانی ئێران، فەرەنسا، ئەڵمان و ئینگلیز بەڕێوەدەچێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئێران، فەرەنسا، ئەڵمان و ئینگلیز بە مەبەستی وتووێژ سەبارەت بە پرسە دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕۆژی هەینی ٢٩ی نۆڤەمبەر بەڕێوەدەچێ.

ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە سیاسەتی بنەڕەتیی ئێران سەبارەت بە ڕاهاتن و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەسەر بنەمای سەربەرزی، ئاوەزمەندی و بەرژەوەندیی، وتووێژی داهاتوو لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی لە درێژەی ئەو وتووێژانەی زانی کە پێشتر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوەچووبوو. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ لە خولی تازە دانوستانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمان و ئینگلیز کە لە هەمان نیۆیۆرکدا پلانی بۆ دارێژرابوو، پرس و بابەتی جۆربەجۆری ناوچەی و نێودەوڵەتی لەوان مەسەلەی فەلەستین و لوبنان و هەروەها پرسی ئەتۆمیی ئێران دەخرێنە بەر باس و لێکدانەوە. 

سەرپەیڤ