ڕێبەری باڵای شۆڕش : بیروبڕوای بەسیجیی هۆکاری زاڵ بوونی یەکجاریی بەسەر پیلانی زۆربێژان وئیستیکبار
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری هەزاران کەس لە چینە جوراوجورەکانی بەسیجی ئێران بە وتنی ئەوەی کە مەکتەب و بیرۆکە و باوەڕی بەسیجی لە سەر دوو بنەمای باوەڕ بە خوداو باوەڕ بە خۆ بوونە وتیشیان ئەم دوو تایبەتمەندیە هۆکاری زاڵ بوون بە سەر سیاسەت و پیلانی زاڵخوازیی جیهانی دەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵاخامنەیی، ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی، بەسیجی بە رایه ل و تۆڕێکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سەربازیی زانی و بە ئاماژەدان بە مانەوەی بەسیج بەهۆی ڕەسەنایەتی و ڕەگ و ڕیشەی لە ناسنامەی مێژوویی و ئێرانی، وتی: ئیمام نزیکەی ٣ هەفتە دوای گرتنی بنکه ی سیخوڕی و هەڕەشەی ئەمریکا، لەگەڵ دروستبوونی بەسیج لە پێنجی سه رماوه زی ساڵی ١٣٥٨، ئەو هەڕەشە گەورەیەی کردە دەرفەتێکی گەورە و ئەم شەجەرە پاکەی لە به ستینی کۆمەڵایەتی و کولتووری و سەربازی وڵاتدا چاند.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران حاشا کردنی توانایی نەتەوەکان و بێ ڕێزی کردن بە نەتەوەکانیان بە سیاسەتی بەردەوامی زالخوازان زانی و وفەرموویان بە پێی ئایەتەکانی قورئان فیرعەون بێ ڕێزی بە نەتەوەکەی خۆی دەکرد تا گوێڕایەڵی بن. چونکە زاڵخوازان سووکایەتی بە نەتەوەکانی دیکە ش دەکەن بۆ تاڵانکردنی خیروبیرو و سەرچاوەکانیان.
حه زره تی ئایه توللا خامنەیی بەسیجی بە دژی ئەم سیاسه تە زانی و بە ئاماژە بە سووک کردنی ئێران بە تایبەتی لە سەردەمی قاجار و پەهلەویدا ڕایگەیاند: لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم تەنانەت ڕێگە بە شاندی ئێران نەدرا بۆ کۆنفرانسی پاریس؛ بێگومان شۆڕشی ئیسلامی ئەو دۆخەی گۆڕی و سەربەرزیی نەتەوەیی ئێرانی گەڕاندەوە.
ڕێبەری شۆڕش باسی پووچەڵ کرانەوەی پیلانگێڕیی ئەمریکای کرد لە کۆتایی ده یه ی هەشتاکاندا لە دۆسیەی دابینکردنی یۆرانیۆمی سه دی ٢٠ وەک نموونەیەک لە ڕۆڵگێڕانی ورەی بەسیجی و فەرموویان : لە دۆخێکدا کە ئێران بۆ بەرهەمهێنانی دەوا و دەرمان زۆر پێویستی بە یۆرانیۆمی ٢٠٪ بوو ئەمریکییەکان، سەرەڕای ڕێککەوتنی فرۆشتنی ئه و یورانیومه که بە نێو بژیوانی دوو سەرۆکی بەناوبانگی جیهان ئەنجامدرابوو، لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا، دەستیان کرد بە پیلانگێڕی ، بەڵام زانایانی به سجیی ئێران، لەوانەش شەهید شەهریاری 20% یۆرانیۆمی بەرهەم هێنا و ئەو پیلانەی کە بۆ تەسلیمبوونی ئێران پلانی بۆ داڕێژرابوو پووچەڵکرایەوە.
به ریزیان وریا بوونەوە لە هەمبەر پیلانی ئەمەریکا بۆ وڵاتانی ناوچەکە و ڕاوەستاوی بە فاکتەرێکی دیکەی بەهێزبوونی بەسیج لە بواری سیاسی ناوبرد و وتی: ڕێگەی ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا بریتییە لە "ستەمکاری و زاڵخوازی". یان " پاشا گه ردانی و پیلانگێڕی " و ئانارشیسم لە وڵاتان دایە. ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەی بە پرسی هەنووکەیی فەلەستین و لوبنان کرد و وتی: گەمژەکان نابێ وا بیر بکەنەوە کە بۆردومانی ماڵ و نەخۆشخانە و شوینی کۆبوونەوەی خەڵک نیشانەی سەرکەوتنیان بێت.
کەس لە دونیادا ئەمە بە سەرکەوتن نازانێت. ڕێبەری باڵای شۆڕش بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دوژمن لە غەززە و لوبنان سەرەرای هەموو تاوانە جەنگییەکانی نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و سەرناکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد: فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ بەس نییە و دەبێت سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو و ئەو تاوانبارانە دەربکرێت .
به ریزیان تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنانیان بە پێچەوانەی خواستی جەنایەتکاران بە بەهێزکردن و به گورتر بوونی بەرخۆدان زانی و فەرموویان : لاوی دلێری فەلەستینی و لوبنانی لە هەر چین و توێژێک، کاتێک دەبینێت کە چە لە بەرەکانی شەڕدابێ یان نەبێت ، لە مەترسی مردن و بوردمان دایە و ڕێگایەکی جگە لە خەبات و بەرخۆدان نیە کەواتە گەمژە دڕندەکارەکان لە ڕاستیدا بە دەستی خۆیان پەرە بە بەرەی خوڕاگری دەدەن.