تشرینی دووه‌م 27, 2024 12:11 Asia/Tehran
  • جەختی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەسەر زۆر بوونی توانایی سەربازیی هێزە چەکدارەکان

فەرماندەی باڵای گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرز بوونەوەی ئاستی ئامادەیی و توانایی سەربازی بە گرینگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیداری بەرپرسان و فەرماندەرانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە بەرز ڕاگرتنی  ساڵڕۆژی حەوتی  سەرماوەزی 1359 واتە  28 نوامبری 1980 و  حیماسە خولقاندنی  پاپۆڕی  پەیکان لە دژی دوژمنی بەعس کە بە ڕۆژی دەریایی ناودێر کراوە ، هێزی دەریاییان لە جیهانی ئەمڕۆ دا  بە هێزێکی گرینگ و  دیاریکەر وەسف کرد .

ڕێبەری باڵای  شۆڕش ئیسلامی ئێران  بە ستایشی چالاکییەکانی بەشی جۆراوجۆری ئۆپەراسیۆنی، هەواڵگری، پشتیوانی،  ئاوادانکاریی و داهێنان لە هێزی دەریایی ئێران وتی:  ئامانجدار کردنی  هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تایبەت هێزی دەریایی لە هەموو چالاکییەکان و پلاندانان  پێویستە لەسەر زیادکردنی ئامادەیی و توانایی  سەربازی  چڕ بێتەوە .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرز بوونەوەی توانایی سەربازی بە هۆکاری بەرگرتن لە  پەلاماری دوژمن زانی و فەرموویان :گرینگترین ئەرکی  هێزە چەکدارەکانی ئێران  پێشگرتن  بە پەلاماری  دوژمنە بۆیە پێویستە تیشک بخەیتە سەر چالاکی و توانایی سەربازی  وڵات دەسەڵات لە بەر چاو و چاودێریکردنی بەدخوازانی ئێران  بە شێوەیەک کە بەڕاستی هەست بکەن کە هەر  جۆرە دەسدرێژکاریەک  تێچووی قورس بۆیان  دەبێت .  ڕێبەری  باڵای شۆڕشی  ئیسلامی ئێران  درێژەدان بە ئەرکی فەرمانبەریەتی  دەریایی بە پێویست زانی و وتی: وەک پێشتر باس کرا، دەکرێ بە زمان و ئامێری هونەر  ئەرکی چەند مانگەی کۆپاپۆڕی ٨٦ و وردەکارییەکانی بە بیروڕای گشتی ڕا بگەیەندرێت . لە سەرەتای ئەو دیدارەدا ئەمیری دەریادار ئێرانی فەرماندەی هێزی  دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران ڕاپۆڕتێکی لە بەرنامەکان و چالاکیەکانی ئەو هێزە لە بەشە جۆراوجورەکاندا ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ