تشرینی دووه‌م 27, 2024 15:04 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: گاز گەیاندن بە چەند هەزار سەنتەریفیوژی پێشکەوتوو لە ئێران دەستی پێکردووە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ڕوون و شەفافە و لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناڤۆکی دایە باسی دەسپێکی گاز گەیاندن بە چەند هەزار سەنتەریفیوژی پێشکەوتوو لە ئێرانی کرد

موحەمەد ئیسسلامی  سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە لە کۆڕی پەیامنێراندا وێڕای ئاماژە بەوەی کە گاز گەیاندن بە  چەند هەزار سەنتەریفیوژی پێشکەوتوو لە ئێران دەستی پێکردووە و خراونەتە کار  وتیشی هەموو چالاکیەکانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و بە پێی  ئێن پی تیە. ئیسلامی هەروەها وێڕای ئاماژە بەو تومەتانەی کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئوروپایی فەڕانسا ئاڵمان و ئینگلیز بەرامبەر بە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤوکی ئێران وتی : هەندێک لەو تۆمەتانە پەیوەندی بە بیست ساڵ   لەمەوبەر هەیە،کە   هاوڕێ بوو لە گەڵ  ڕۆڵ گێڕانی شۆڕشگێڕان،  مونافقین ، و  دەزگاکانی  سیخوڕی وەک بیانوویەک بۆ گوشار خستنە سەر  ئێران .

ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە نیشانی داوە کە ئامادە ی هاوکاری کردنە ، بەڵام هەرگیز لە بەرامبەر هێز و گوشار و ڕەفتاری نادادگەری  و نایاسایی لایەنی بەرامبەر پاشەکشە ناکات.

 

سەرپەیڤ