کانونی یه‌که‌م 02, 2024 19:13 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کونفڕاسێکدا لە گەڵ هاوتای تورکیایی خۆی وتی: تاقمە تیرۆریستی تەکفیریە چالاکەکان لە سووریا پەیوەندی و هاوئاهەنگی نزیکیان لە گەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەیە .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا لە گەڵ سەرۆک کۆمار و کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد  شەوی ڕابردوو چووە ئانکارا و ئەمڕۆ  لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوی تورکیا وتی  ئێمە هاو بیروڕاین لەسەر ئەوەی کە دەبێ دەسکەوتەکانی ڕەوتی ئاستانە بپارێزین و ڕێککەوتووین  کە دانیشتنی دوایی وەزیرانی دەرەوەی ئەو ڕەوتە  بەم زووانە بەڕێوە  ببەین  . عێراقچی وتیشی چالاک بوونی دووبارەی گرووپە تیڕوریستەکان  لە باکووری  سووریا و پەلامارەکانی ئەو گرووپە بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکان بو وێنە شاری حەڵەب جێگای نیگەرانیە . گەڕانەوەی  دووبارەی  تڕوڕیزم لە   سووریا  ئاسایش و سەقامی سووریا   دەخاتە مەترسیەوە و ش وێنهاتەکانی وەها بارودوخێکی  مەترسیدار  بێ گومان  داوێنی هەموو وڵاتان بە تایبەت  دراوسێیەکانی سووریا دەگرێتەوە . وەزیری دەرەوەی  ئێران وتی : ئاکامی  نائەمن کردنی سووریا دەتوانێ  ببێتە هۆی بەدی هاتنی شەڕی ناوخویی و کوشتاری خەڵکی مەدەنی و زەەبر گەیاندن لە ئابووری ناوچە . هەروەها شوێنهاتی ئەو  کێشەگەلە دەتوانێ   تەشەنا بکات ناو دراوسێیەکان و نابێ سووریا ببێتە ناوەندێک  بۆ چالاکی  گروپە تروریستیەکان . وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەو پرێس کونفڕانسەدا  وتی :  بەردەوام لاگری دەکەین لە پاراستنی  سەروەری خاک و یەکپارچیی سووریا و لەمەوبەدواش درێژەی پێی ئەدەین . تورکیا هیچ کات ڕێگا بەو گرووپە تڕوڕیستیانە   نادات  کە هەوڵ ئەدەن کەڵکی خراپ وەربگرن لە  دۆخی ناسەقامی ناوچەکە   ئێمە هەر جۆرە هەڕەشەیەک دژی  ئاسایشی نیشتمانی و خەڵکەکەمان هەر لە سەرەتاوە لەناو دەبین. ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە لە ڕوژانی ئەم دواییەدا سەرچاوە هەواڵیەکان بە جاران ڕاپۆڕتیان داوە کە گرووپە تیرۆریستەکان  ئەم دواییانە بە تێپەڕین لە خاکی ترکیا چالاکی خۆیان دژی سەقامی سووریا دەس پێی کردووە .

سەرپەیڤ